ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌وانان به هاوكاری ڕێكخراوی پاڵپشتی میدیایی ئامار‌ی پێشێلكارییه‌كانی دژ به ڕۆژنامه‌وانان له ساڵی ٢٠١٦ له هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكدا بڵاوكرده‌وه .
هادی ڕه‌حمان ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند "بە‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا ئاستی پێشه‌لكارییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هۆی بونی شه‌ڕه‌وه ڕۆژنامه‌نوس بریندار كراوه یاخود ڕێگری لێكراوه."
هادی ڕه‌حمان گوتیشی "هه‌ر له ساڵی(٢٠١٦)دا ،دوو ڕۆژنامه‌نوس تیرۆر‌كراون كه یه‌كێكیان له كه‌ركوك بوه ئه‌ویت تریان له بادینان،جگه له ڕێگری كردن و هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوس كه چه‌ندین حاڵه‌ت تۆماركراوه،ژماره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ڕۆژنامه‌نوسانیش كراوه بریتی بووه له(١١)هه‌ڕه‌شه."
له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵكشانی ئاستی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له كوردستان هادی ڕه‌حمان ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ ڕایگەیاند "جێ به‌جێ نه‌كردنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی پێشێلكارییه‌كانه".
له‌گه‌ڵ بوونی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان و سه‌نته‌ری میترۆ و چه‌ندین ڕێكخراوی تر تایبه‌ت به چاودێری كردن و پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌وانان به‌ڵام هێشتا ڕۆژنامه‌وانان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه نه‌یانتوانیووه ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌ردم پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ،هادی ڕه‌حمنان ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت؛ئێمه ته‌نها ده‌توانین بیری ده‌سه‌ڵاتی بخه‌ینه‌وه كه‌سه‌ره‌ڕای بون‌و ئه‌و هه‌موو یاسایه بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌وانان به‌ڵام هێشتا پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
Your browser doesn’t support HTML5