لە هەرێمی کوردستان چاو و ڕاو و دەنگۆیەک هەیە گوایە لە کاتی سەردانەکەی موستەفا کازمی و شاندەکەی بۆ واشنتن هەندێک بەڵێن بە کورد درابێت بەڵام کەسانێک گومانیان لەو چاو وڕاوانە هەیە و دەڵێن ئەگەر وایە چۆن دەیسەڵمێنن.
دۆستایەتی ئەگەر بە کردار نەسەڵمێندرێت، چ دۆستایەتییەکە؟
باس و بەڵێن ئەگەر لەسەر کاغەز نەبێ و واژوو نەکرێ ،چ سودێک دەگەیەنێت؟
ئایا وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئەمەریکاشەوە تا چەندێک دۆستی کوردن؟
ڕۆژنامەوان عیماد عەلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "نەک هەر وڵاتانی ڕۆژئاو بەڵکو ئێستا وایلێهاتووە سەرجەم وڵاتانی جیهان بە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە بە بەردەوامی بە دووای بەرژەوەندیەکانی خۆیاندان بە جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان ڕۆژهەڵاتی دوور لەگەڵ ڕۆژئاوا بە هۆی ئایین و ئەخلاق و هەندێ شت کە تێکڵاو بە سیاسەت بووە، لەوانەیە بەڵێن و هەندێ کاروباری سیاسی جیاواز بێ لەگەڵ ڕۆژئاوا، بەڵام ئەوەی کە بەردەوامە وەکو ئەڵێن بەرژەوەندی بەردەوامە بەڵام بەڵێن و سیاسەت لە گۆڕانکاریدایە".
کاک عیماد هەروەها دەڵێت "لە دەرئەنجامی سەردانی ئەو شاندەی بە سەرۆکایەتی کازمی بۆ ئەمەریکا چوو، شاندێکی کوردی لە هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵیاندا بوو، ئەو هەواڵانەی کە گەیشتنەوە کوردستان و هەرێم، دزەتێکردنی کۆمەڵێک هەواڵ بوو کە نەتوانرا پشتڕاست بکرێتەوە ئاخۆ ڕاستە یان ڕاست نییە، کۆمەڵێ بۆچوون درووست بوو و کۆمەڵێک پرسیار لەسەر ئەو دزەپێکردنە کە لەم کاتەی گوایە ترامپ و وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتەکانی تر فشاریان کردۆتە سەر وەفدەکە کە دەبێ رێکەوتن لە نێوان هەرێم و عێراقدا ببێ، کە دەرکەوت ئەو دزە پێکردنە ئەندامێکی وەفدە کوردەیەکە بوە."
کاک عیماد دەشڵێت "هیچ ئەندامێکی شاندە عێراقیەکە وە حکومەتی ناوەندی نە پشت ڕاستی کردووە وە نە رەتیشی کردوەتەوە، وە ئەگەر ئەم چاو وڕاوانە ببەستینەوە بە سیاسەت و ململانی ناوخۆی نێوان کاندیدەکانی ئەمەریکا قەت توقع ناکەم ئێستا لەم کاتەدا ئەو هەڵوێستەی هەبێ کە وا دزەی پێکراوە"
Your browser doesn’t support HTML5