تورکیا لە نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیادا

لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوو و پاش کڕینی سیستمی بەرگری S-400 لە ڕووسیا و دەستگیرکردنی قەشە ئەندرۆ براونسن و پاشان بابەتی مافەکانی مرۆڤ و پەسەند نەکردنی ئەندامێتی سوید بۆ ناتۆ ئاڵۆزی لە نێوان تورکیا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا دروست بوو بە تایبەتی لەگەڵ ئەمەریکا. بەڵام وەک شارەزایان پێیان وایە ئەردۆغان لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە شێوازی خۆی گۆڕیوە بەو هەنگاوانەی کە ئەمەریکای دڵخۆش کردووە و ڕووسیای نیگەران کردووە.

لە میانەی لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا ئەردؤغان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ پەسەند کردنی ئەنامێتی سوید لە ناتۆ و گوتی دەبێت لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەوە پەسەند بکرێت. و هەروەها داواشی کردووە وتووێژەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕێت بۆ فڕۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا هەرچەندە دەبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند بکرێت.

ئایا ئەم هەنگاوانە ئا چ ئەندازەیەک کاردەکەنە سەر پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕووسا؟

بەجێگەیاندنی داواکانی تورکیا لەبەرامبەر پەسەندکردنی سوید لە ناتۆ، تا چەندیک کاردەکاتە سەر ئازادییەکان لە ئەوروپا؟

ئایا نزیکبوونەوەی تورکیا لە ڕۆژئاوا چ جۆرە کاریگەرییەکی دەبێت بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ڕابەرایەتی کوردەکان لە سوریا؟ کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە داعشدا.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر هێرۆ زەنگەنە میوانداری بەڕێزان ئەحمەد ئەسکەندەری، توێژەر و شرۆڤەکاری سیاسی و نیاز حامد برایم، چاودیری سیاسی کردووە.

دەقی مێزگردەکە لەم فایلە دەنگییەدا ببیستە.

Your browser doesn’t support HTML5

Round table Turkey