لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا وەزیرەی دەرەوەی ئەمەریکا دەگاتە بەغدا

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ کەناری ڕۆژئاوا لە سەردانێکی ڕانەگەیەنراودا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی، ڕایگەیاند سودانی لەگەڵ بلینکن کۆبووەوە هەردوولایان تاوتوێی مەترسییەکانی پەرەسەندنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماسدا کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە گەشتێکی فراواندایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە جگە لە کەناری ڕۆژئاوا و ئیسرائیل سەردانی ئوردنیشی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت سەردانی تورکیاش بکات.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماسەوە، زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانیان لە عێراق کردووتە ئامانج.

سەرچاوە: فرانس پرێس