ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ کێیە کە دەتوانێت بەرەنگاری ئەردۆغان ببێتەوە؟

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ هەڵبژێردرایەوە وەک ڕکابەری سەرەکی بۆ سەردەمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەرکەوت. بەڵام لە هەندێک ڕووەوە شوێن پێی ئەو سەرکردەی تورکیا هەڵدەگرێت کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا شارەکەی بەڕێوەبرد.

جگە لەوەی کە سەرکردایەتی گەورەترین شاری وڵاتەکەیان کردووە، هەردووکیان ڕەگی خێزانییان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش هەیە و پیشەی سیاسییان لەلایەن دادگاکانی تورکیاوە ڕێگری لێکراوە. هەروەها لە لاوێتێدا، هەردووکیان یاریزانی بە ئەمەکی تۆپی پێ بوون.

دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی گەورە و هێشتنەوەی پۆستەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕۆژی یەکشەممەدا، ئیمامئۆغڵوی تەمەن 53 ساڵ بە بۆچوونی زۆرێک لە شیکەرەوەکان ئێستا ئەگەری هەیە سەرۆکی داهاتووی بێت.

ئیمامئۆغڵو دوای هەڵبژاردنەکە ڕایگەیاند، دەنگدەران ڕاستەوخۆ پەیامێکیان بۆ ئەردۆغان نارد. وتیشی "ئەوانەی لە پەیامی میللەت تێناگەن، لە کۆتاییدا دۆڕاون".

هەرچەندە هەردووکیان توانایەکی بەهێزیان هەیە بۆ بانگەشەکردن بۆ دەنگدەران، بەڵام جیاوازن کاتێک دێتە سەر سیاسەت. ئیمامئۆغڵو، بازرگانێکی پێشووی میهرەبان، خۆی دەڵێت "بیرۆکەکانمان تا ڕادەیەکی زۆر پێچەوانەیە."

ئەردۆغان لەگەڵ پارتێکی ئیسلامی هاتە ناو سیاسەتەوە و لەو کاتەوەی لە ساڵی 2002 دەسەڵاتی گرتە دەست، بە دیدگای تەقوای خۆی حکومەتی عەلمانی لە قاڵب داوە. لەبەرامبەردا ئیمامئۆغڵو لە پارتی گەلی کۆماریخوازی جەهەپەیە کە زۆر عەلمانییە، لە ساڵی 2008دا پەیوەندی بە پارتییەکەوە کردووە و 10 ساڵ لەمەوبەر بووە سەرۆکی شارەوانی ناوچەی بەیلیکدوزو لە ئەستەنبوڵ.

سەرکەوتنی ئیمامئۆغڵو دەگەڕێتەوە بۆ توانای شکاندنی سەقفی پشتیوانی پارتی سۆسیال دیموکراتی (جەهەپە) لە تورکیا و بانگەوازی بۆ ڕاکێشانی دەنگدەرانی کۆنەپارێز.

ئەو لە ساڵی 2019دا سەلماندی کە گەورەترین شکستی بە ئاکەپەی ئەردۆغانی دا لە ماوەی دوو دەیە دا هێنا، نەک جارێک بەڵکو دووجار لە کاندیدەکەی ئاکەپەی بردەوە. دادگا لە مانگی سێی ئەو ساڵەدا سەرکەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی دووبارەی مانگی شەشەدا بە جیاوازییەکی گەورەتر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەردۆغان سەرەڕای فشارە ئابوورییە بەرفراوانەکان، ساڵی ڕابردوو و سەرپێچی زۆرێک لە ڕاپرسییەکان، سەرلەنوێ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و وەک سەرۆک هەڵبژایردرایەوە. بەڵام ئیمامئۆغڵو ئێستا گورزێکی نوێی ئۆپۆزسیۆنی لە ئاکەپە داوە.

ئیمامئۆغڵو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا وتی "ئەمە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی زیاترە، ئەوە تەسلیمکردنی عەقڵیەتێکە بۆ مێژوو . هەروەها وتیشی"ئەگەر ڕادەستی مێژوو بکرێت، دیموکراسی دەبوژێتەوە، و یاسا و دادپەروەری دەگەڕێتەوە."

ڕەخنەگرانی ئەردۆغان دەڵێن، دەسەڵاتی دادوەری و مافە مەدەنییەکان و ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکانی تورکیا لە ژێر چاودێری ئەودا خراپبوون، ئەو تۆمەتانەی کە حکومەت ڕەتیدەکاتەوە.

ئیمامئۆغڵو خۆی ڕووبەڕووی کێشەی دادوەری بووەتەوە.

دوای بردنەوەکەی لە ساڵی 2019، دادوەرێک سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی و قەدەغەکردنی سیاسی لەسەر سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی بەسەردا سەپاند. دادگای پێداچوونەوە هێشتا بڕیاری لەسەر ئەو دۆسێەیە نەداوە.

ئەو سزایە دەنگدانەوەی ئەزموونی ئەردۆغان بوو، کە لە ساڵی 1999 بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەک کە دادگا بڕیاریدا هاندانی ڕق و کینەی ئاینییە، بۆ ماوەیەکی کورت زیندانی کرا.

ساڵی ڕابردوو دادگایەکی دیکە دۆسیەیەکی لە دژی ئیمامئۆغڵو کردەوە بە تۆمەتی ساختەکردنی تەندەر کە سزای سێ بۆ حەوت ساڵ زیندانیکردنی لەسەرە. ڕەخنەگرانی ئەردۆغان ئەو دۆسیانە وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە ئیمامئۆغڵو لە ڕووی سیاسییەوە دەبینن. ئەردۆغان و ئاکەپە ئەو قسەیە ڕەت دەکەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بە بەربەستەکانی لایەن ئەنقەرە ناودیری دەکات، ئیمامئۆغڵو وتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی لە ئەستەنبوڵ پێشکەش کردووە، ئەو شارەی کە 16 ملیۆن کەس تێیدا دەژین و ئابووری تورکیا بەرەوپێش دەبات.

شارە گەورەکە لە پارێزگای ترابزۆنی دەریای ڕەشەوە دوورە کە ئیمامئۆغڵو لە ساڵی 1970 دا لەدایکبووە، ئەوەی بە منداڵییەکی بەختەوەر ناوی دەبات کە لە نێو سروشتی سەوز و دەریای سەخت و شەقامە بەردینەکاندا کاتی بەسەربردووە.

ئیمامئۆغڵو لە زانکۆی ئیستەنبوڵ خوێندوویەتی و لە ساڵی 1994، ئەو ساڵەی ئەردۆغان بووەتە سەرۆکی شارەوانی، بەشی کارگێڕی بازرگانی تەواو کردووە، پێش ئەوەی بچێتە ناو کاروباری بیناسازی بنەماڵەکەی. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

سەرکەوتنەکەی ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ساڵی 2019 جیاواز بوو. ئەو لەو کاتەدا لەلایەن هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆنەوە پشتیوانی لێکرا کە ساڵی ڕابردوو دوای شکستیان لە هەڵبژاردنی گشتی ڕووخا. وتیشی پشتیوانییەکەی ئەمجارە لە "هاوپەیمانێتییەکی بەهێزی ویژدانەوە هاتووە کە لەلایەن ملیۆنان کەسەوە کە تینووی دیموکراسی و دادپەروەرییە دامەزراوە.'

زۆرێک لە شیکەرەوەکان پێشبینی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئیمامئۆغڵو دەکەن.

ئۆزەر سێنکار، بەرپرسی ڕاپرسیی میترۆپۆل، پێش هەڵبژاردنەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە بە جۆرێک لە جۆرەکان بە ناڕەزایەتی هەڵنەوەشێتەوە، ئەوا ئەو لە ساڵی 2028 دا دەبێتە سەرۆک کۆمار"

ڕکابەری نێوان ئیمامئۆغڵو و ئەردۆغان لەوانەیە لە ساڵانی داهاتوودا لەسەر شانۆی نیشتمانی گەرمتر بێت، بەڵام سەرۆکی شارەوانی لەم دواییانەدا ئەو شوێنە ئاساییانەی بەبیرهێنایەوە کە بۆ یەکەم جار ڕێگاکانیان بەیەک گەیشتن.

لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا، دوای ئەوەی ئەردۆغان بوو بە سەرۆکی شارەوانی، سەردانی چێشتخانەیەکی کوبەی گۆشتی کرد کە ئیمامئۆغڵوی گەنج لە ناوچەی گۆنگۆرین لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەی دەبرد.

ئیمامئۆغڵو وتی "کاتێک ئەردۆغان لە یەکەم مانگەکانی بوو وەک سەرۆکی شارەوانی، میوانداریم کرد، لە چێشتخانەکەمدا نانی خوارد. پارەم لێی وەرنەگرت. تا لە ژیاندایە ئەم پارەیە نادات".