ماددە هۆشبەرەکان لە ئەمڕۆدا بووەتە زەنگێکی مەترسیدار بۆ کۆمەڵگەی کوردی. ئەم ماددە زیانبەخشانە هەتا سەردەمانێک بوو نامۆ بوو بە کۆمەڵگەی کوردی لە هەرێمی کوردستان و تەنیا لە فیلم و دراما بیانییەکاندا دەیانبینی، بەڵام وا ئێستا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەشەنەدەکات و تووشبووانی زیاتردەبن و بەشی زۆری ئالودەبووانیشی بەبێ چارەسەر دەمێنەوە. ئەم ماددانە کە زیانێکی مەترسیداریان بۆ سەر جەستە و دەروونی مرۆڤ هەیە، زۆرێک لە تووشبووانە ئەو ڕاستییانە نازانن، بۆیە کاتێک کاریگەرییان لێدەکات کار لە کار دەترازێت و ڕزگاربوونیان لێی قورس دەبێت.
دەپرسین:
ماددە هۆشبەرەکان چین و چۆن کار لەسەر مرۆڤ دەکەن؟
جۆرەکانی چەندە و هەر یەکەیان چۆن زیان بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت؟
کاریگەرییەکانیان لەسەر دەروونی مرۆڤ چونە؟
چۆن ئالودەبووانی لێی ڕزگاربکرێن؟
لە بەرنامەی بابەتی ڕۆژ تاووتوێی ئەم پرسە کرا بە میوانداری:
١- دکتۆر یوسف عوسمان، پزیشک و پسپۆڕی بواری دەروونی.
٢- دکتۆر زانیار ئاغال، پزیشک و پسپۆڕی بواری هەناوی و نەشتەرگەری گشتی.
Your browser doesn’t support HTML5
دکتۆر یوسف عوسمان:
پرسی ماددەی هۆشبەر پرسێکی جیهانییە، یەکێکە لە هەرە مەترسیدارەکان کە مرۆڤایەتی لەناو دەبات، ئاسایشی تاک و خێزان و دەوڵەت دەخاتە مەترسیەوە، یەکێک لە خەسڵەتەکانی ماددە هۆشبەرەکان ئەوەیە ڕووخانی دەروونی تێدایە ئەو کەسانە بەکاریدەهێنن کە لاوازی بەرگری دەروونیان هەیە هەرێمی کوردستان پاکترین ناوچە بوو لە ماددەی هۆشبەرەکان و نامۆ بوو بەڵام لەم دوایانەدا بڵاوبۆتەوە بەشێوازێکی خێرا و بەربڵاو وەکو لایەنی بەرپرس باسی دەکەن لە حەوت کەس یەکێکیان ئالودەیە و ئەو شتانە بەکاردەهێنن لەڕووی سایکۆلۆجیەوە ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن بە سێ قۆناغ تێدەپەڕن، قۆناغی فێربوون و قۆناغی ڕاهاتن و قۆناغی ئالودەبوون زۆربەی ئەو کەسانەی کە باری خێزانیان هەڵوەشاوەتەوە و لە خێزانێکی پەرتەوازە لەدایک بوون یان ئەو کەسانەی کە بێکارن و کێشەیەکی ئابوریان هەیە یان ئەوانەی کە لە کۆمەڵگەدا پایەکی کۆمەڵایەتیان نییە و جۆرێک لە ڕەشبینی لە ژیان دەڕوانن و حەز و ئارەزووەکانیان بەئاسانی نایەتەدی ئامارێک هەیە دەڵێت 76% دەرچووانی کۆلیژ و دەرچووانی پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان ئەو کارانە دەکەن کە بەدڵی خۆیان نییە و پێچەوانەی تایبەتمەندی خۆیانن ئەمە قەیرانێکی دەروونی و فکری و ڕەفتاری دروستکردووە لە تاکی کوردەوە بۆ دەربازبوون لەو فشارە دەروونیەی کە لەسەریانە ناچارن پەنا بەرنە بەر ئەو شتانەی دووریان دەخاتەوە بۆنموونە پەنا دەبنەبەر جگەرەکێشان کە سەرەتا و دەستپێکە بۆ ڕاکێشانی ئەو کەسانە بۆ ماددەیەکی تر لە دوای ئەوەش بەرەو نێرگەلە کە دەچێتە قۆناغی مەترسیدار چونکە زۆرجار نێرگەلەش ماددەیەکی نیمچە هۆشبەری تێدەکرێت بەدڵنیاییەوە نێرگەلە دەستپێکێکە بۆئەوەی شتی تریش بەکاربهێنێت بەڵگەی زانستی 70% دەیسەلمێنێت چونکە لە نێرگەلەدا هەست بەخۆشیەک دەکات و هەست بەجۆرێک لە خۆ لەبیرکردن دەکات ئەمە وادەکات ئالودە بێت لەسەر نێرگەلە خواردن دوای ئەوەش دەچێتە قۆناغەکانی تری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەکان لە کریستاڵ و کۆکائین و هێرۆیین کە یان ماددەی سروشتیە یان ماددەی کیماییە بۆیە لەیاسای عێراقی ساڵی 1961 دا هاتووە دەڵێت هەر ماددەیەکی کیمایی یان سروشتی ببێتە هۆی ئەوەی عەقڵی مرۆڤ لەدەست بدات بۆماوەیەکی کاتی لە پێنج خولەکەوە هەتا دوو کاتژمێر ئەوە پێی دەوترێت ماددەی سڕکەر یان ماددەی هۆشبەر ماددەی سروشتی وەکو حەشخاش و مەنگۆ، چ ماددەی کیمیایی بێت وەکو هیرۆیین و بابەتی کریستاڵ و ئەو شتانەی بە کیمیایی دروست دەکرێن لە ڕوانگەی سایکۆلۆجی تاوان کردن سەرچاوەی تاوانەکە لێکدەدەینەوە ئەوکات چارەسەرکردنەکەی ئاسانە، لەڕووی یاساییەوە ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکاردێنن و ئالودەبوون ناچنە خانەی تاوانباری و کەسانی ئاسایی ئەمانە دەبێت چاکسازیان لەسەر بکرێت کاریگەری دەروونی هەیە بۆ ئەم حاڵەتە کاتێک تاک تووشی بێکاری دەبێت یان لە بۆشایی سۆزداری و فکری بێت ناچار دەبێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە لای ئێمە وەرزش کردن و خوێندنەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان نەبووە بە کەلتور، ئەو ڕێژەیەی ماددەی کحول کە لە هەرێمی کوردستاندا بەکاردەهێنرێت هێندەی وڵاتی لوبنان و وڵاتی ئۆردونه.
ئەوانەی بەکاربەری ماددەی هۆشبەرن دەکەونە ژێر فشارێکی دەروونی بۆئەوەی دەربچن لەو فشارە ناچار دەبێت پەنا بباتەبەر ئەو ماددانە کەواتە ئەگەر کەسێک ئاسایشی خودی لەدەستدا و ژیانی کەوتە مەترسیەوە لەڕووی ئابووری و لەڕووی خێزاندارییەوە شکۆی نەما هەستی کرد کە مرۆڤێکی بێ کەڵکە ئەمانە هەمووی هۆکارێکن لەڕووی دەروونیەوە لە ڕووی خێزانییەوە وەکو جاران خێزانێکی سونەتی و پیرۆز نەماوە، خێزانەکان لەڕووی ئابوورییەوە سەختی دەبینن و لەڕووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانیش سەختی دەبینن یاخود بەهۆی ئامێرە تەکنەلۆجیەکانەوە بێت خێزانێکی پەرتەوازە بووە، زۆرجار کۆڕ بێت یان کچ تووشی ماددەی هۆشبەر بووە و باوک پێی نەزانیووە هەروەها هیچ سەروەریەکی کۆمەڵایەتی نییە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان بەرەو ناڕێکی دەڕۆن ماددەی هۆشبەر بە سێ جار بەکارهێنان مرۆڤ ئالوودە دەکات و زۆر بەزەحمەت دەتوانێت وازی لێ بهێنێت.
هیچ کاتێک کەسێک لە هەژارییەوە ناتوانێت ئەو ماددانەی دەست بکەوێت بچێتە کافتریا و نێرگەلە بخوات، لەڕووی زانستیەوە ئەو کەسانەی کە بۆشایی رۆحیان هەیە ڕەنگە پارەدار بێت بەڵام بۆشاییەکی ڕۆحی هەبێتیان بۆشاییەکی سۆزداری هەبێت یان ئەو کەسانەی کە دایک و باوکیان نابینن بەردەوام دایک و باوکیان لە ئیش و بزنسن ئەو کەسانە بۆشاییەکی ڕۆحیان هەیە ئامادەیی دایک و باوک جۆرێک لە ئاسایشی دەبەخشێ، کەس هەیە بێکارە هیچ کارێک ناکات بەڵام زۆر بەئاسانی پارەی دەست دەکەوێت ماددەی هۆشبەر لە حاڵەت دەرچووە بۆتە بازاڕ پەیداکردن و بازرگانی پێوە دەکرێت بۆیە پێویستیان بەو خیڵکانە کە فێریان بکەن بۆئەوەی بازاڕی ئەوان باشتر بێت ڕۆژانە هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو ماددانە هەیە، ئالوودەبوون واتە ئەو کەسانە ناتوانن دەستبەرداری بێت مەرج نییە ئالوودەبوون هەر ماددەی سروشتی و ماددەی کیمیایی بێت بەڵکو ئالودەبوون هەیە لەسەر قومارکردنی ژمارەیی و یارییە ئەلکترۆنییەکان هەمووی دەچنە خانەی ماددەی هۆشبەرەوە دەستکەوتنی ئەو ماددانە زۆر ئاسانتر بووە لە دەستکەوتنی لەفەی گۆشت ئەمە قسەی یەکێک بوو لە ئالوودەبووەکان واتە بازاڕ پەیدابووە و ئێستا بە دیلیڤەری دابەش دەکرێت لەڕێگەی ئینتەرنێت و بازاڕ پەیدا دەکەن ئێستا خەریکە لە حاڵەت دەچێتەدەر و بۆتە دیاردە لەدوای چەک فرۆشتن بازاڕی ماددە هۆشبەرەکانە ئەو کەسانەی کە ماددەی هۆشبەریان لێدەبڕدرێت هەموو سیستەمی مێشکیان تێک دەچێت و کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن ئاسانترین جۆری ماددەی هۆشبەر ماددە کیمیاییەکانە کە بەئاسانی دەست دەکەون و ڕەنگە هەندێک دەرمانخانەش بیفرۆشێت بە مەبەستی قازانج یان لەڕێگەی تەلەفۆن و پەیج و دیلیڤەری دەفرۆشرێت لە ڕووی سایکۆلۆجیەوە هەندێک تووشی نەخۆشیەک بوون (نەخۆشی خێرا دەوڵەمەندبوون و پارە پەیداکردن بەهەر شێوەیەک بێت) لەڕووی سایکۆلۆجیەوە ئەمانە نەخۆشیەکی درێژخایەنن بەهەر شێوازێک بێت دەبێت پارە پەیدا بکەن بۆیە ڕەنگە نمونە هەبێت لە هەموو چین و توێژەکان ئەو ماددانە دەفرۆشن تەنانەت مامۆستای زانکۆش هەیە ئالوودەیە کاریگەری ئەو ماددانە ئەوەیە کە ئەو کەسانە شکۆمەندی خۆیان لەدەست دەدەن و تووشی فشارێکی دەرونی دەبێت بەردەوام لە حاڵەتی توڕەبوون و هەڵچون و بێ ئاگاییدان، بەردەوام لە حاڵەتی ترسدان و متمانەیان بە دەوروبەر و کەسانی تر نامێنێت و کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن کەسی ئالوودە ئامادەیە نزیکترین کەسی خۆی بکوژێت، توشی خەمۆکی درێژخایەن دەبن و هەستی پێدەکات بەڵام ناتوانن وازی لێبهێنن، ئەو کەسانە لە قاڵبی مرۆڤایەتی خۆیان دێنەدەرەوە بۆیە زیانەکانی دەروونی زۆر زیاترە لە زیانی جەستەیی ئێستا کەڕێژەی بەکارهێنان هەر بەپێی ئامارەکانی هەرێم خۆی لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە چونکە ستاندارد وایە هەرشتێک لە ٥% تێپەڕی دەبێتە دیاردە، لە هەرێمیش بەپێی ئامارەکان گەیشتووەتە لە ٧% زیاتر، بۆیە چەند هەنگاوێک پێویستە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە هەروەک چۆن نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەشێرپەنجە دانراوە بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە، ئاوا پێویستە لە هەرێمی کوردستانیش چەندین سەنتەری چارەسەر کردن دانێن کەسانی پسپۆڕی دەرونی و چارەسەری جەستەییان بۆ بکرێت، گەورەترین هەڵە کەلەهەرێمی کوردستان بەرامبەر بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێن ئەوەیە کە دەستگیرییان دەکەن و دەیانخەنە ناو چاکسازییەکان لەگەڵ جۆرەها تۆمەتباری تر دایدەنێن، کە ئەمەش وادەکات ئەو کەسە توشی تۆڵەکردنەوە ببێت بۆیە کە دێتە دەر لە چاکسازییەکان ئالودە دەبێت لەبری ئەوەی چاک بوبێت کەهیچ چاکسازییەکی نەبووە چونکە ئەو لە ناخی خۆیدا هەست دەکات کە توشبووە جارێک دووجار بەهۆی برادەر یا نەزانی یا هەر هۆکار بەڵام لەبری چارەسەرکردنی دێن سزای دەدەن و لەگەڵ تاوانباری تر لەزیندان دایدەنێن ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە ناوبانگی دەشێوێت بۆیە بەڕاستی ئەمە بەرپرسیارێتییە دەبێت چەند سەنتەرەڕکی چارەسەر کردنی جەستەیی و دەرونی کەکەسانی تایبەتمەند و پسپۆڕی تێدابن لەو سەنتەرانە دابمەزرێن(کە سەنتەری تەعافی)بێت لەهەر پارێزگایەک، لەبری چاکسازی کەسانی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری بۆ ببەن، خۆ ئەو سەنتەرانەشیان بۆ ناکرێتەوە ئەوا دەکرێت جەناحێکی تایبەت لەو چاکسازییانە هەبەت تەنها کەسانی بەکارهێنەر یاتوشبوانی مادەی هۆشبەری تێدابێت و هیچ تۆمەتبارێکی تری لێ نەبێت لەوێ پزیشکی چارەسەری جەستەیی و دەرونی لێبێت و کارییان چارەسەری ئەو کەسانە بێت دوای ئەوەی دڵنیابونەوە لەچاکبونەوەی اەو کەسانە ئنجا ڕێگەیان پێبدرێت نەک بخرێنە لای تۆمەتباران سزا بدرێن دواتر کەهاتنە دەر تۆڵە دەکەنەوە و دەبنە ئالودەیی هەمیشەیی یا سەری خۆی هەڵدەگرێت.
دکتۆر زانیار ئاغال:
گروپی ئەو دەرمانانە دابەش دەبەن بەسەر سێ گروپەوە، هەندێکیان پێیان دەوترێت بزوێنەرەکان، بەو نیازە بەکاری دەهێنن کە هێزیان دەداتێت و توانای مێشک و زیهنیان دەداتێت هەندێکی تریان پێیان دەوترێت ماددەی (خەولێخەر) کەسەکە لە هەرکێشەیەکدا بێت پەنا دەباتەبەر ئەم ماددانە بۆ سەرخۆش کردن و دروستکردنی مەزاج هەتا خەوی لێبکەوێت گروپێکی تریان (ئەفیونەکان) ن بەهەمان شێوە بۆ (خەولێخەر) بەکاردێن بۆ چێژ وەرگرتن لە ساتێک ئەم گروپی دەرمانانە لەم دووایانەدا گەورەبوونێکی زۆری بەخۆیەوە بینی، جاران دەمانزانی مامەڵە لەگەڵ چ دەرمانێک دەکەین کە ئەو کەسە پێی ئالودە و بووە بەڵام ئێستا بەداخەوە لە جیهاندا لێشاوێکی نوێ دروستکراوە ماددەکان ڕەنگاوڕەنگ کراوە و لە ئەنتەرنێت دەفرۆشرێن کە بە ماددەی ئاسایی و بە مەبەستی تر دەفرۆشرێن بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ماددانەی تێدایە وەکو من دەیبینم بەداخەوە ئەو کەسانەی کە ئالودە دەبن پارەدارن و بە ئاسودەیی دەژین وەکو مۆدیلێک ئەو ماددانە بەکاردێنن بەداخەوە لەناو گەنجەکاندا بڵاوبۆتەوە وەکو ڕۆتین و وەکو مۆدێلێک بۆ چێژو خۆشی بەکاری دێنن ئێستا خەڵک وەکو فەنتازی و مۆد نێرگەلە بەکاردهێنێت، من وایدەبینم زۆرێک نەک لە داروخاوی پەنای بۆ ببات، بەڵکو لە پارەداری بەکاری دەهێنێت، یان لە کەیف و سەفا مەشروب دەخواتەوە نەک لە داروخاوی لەوەی لە ناو فریاکەوتنەکاندا دەبینرێت و لەناو کلینکەکانیشدا من نەخۆشم هەبووە کە لە هیچیان کەم نەبووە ئەمە زۆر مەترسیدارترە ئەو کەسانەی کە ئالودە بوون بە دەگمەن خۆیان دێن بۆلامان زۆربەیان لەبەر باری کۆمەڵایەتی ناوێرن، ئەوانەی تر بەشێوەی فریاکەوتن دێن لەبەرئەوەی شەهراوی بوون بەدۆزی دەرمانەکە هەندێ جار حاڵەتەکان تەنها بە ژەهراوی بوون و بوراوەیی نایەت بۆلامان بەڵکو بەهۆی ئەوەی دەرمانەکەی لێبڕاوە کە نیشانەی مەترسیدارتری دەردەکەوێت لەوانە بە جەڵدەی دەماخ و جەڵدەی دڵ دروست دەکات بەداخەوە مردنیش هەبووە لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن لە هەردوو ڕەگەز ئالودە هەن، بەڵام لەوانەیە کوڕ ئاسانتر دەستی بکەوێت بەداخەوە حاڵەتەکان زیادی کردووە.
ئێمە کەسمان هەبووە بەهۆی ماددەی نزیکەی دوو مانگ لەچاودێری چڕ ماوەتەوە، لە هەناسەدان کەوتووە لەکاتێکدا خۆمان ئەزمەی چاودێری چرمان هەیە، زۆربەی زۆری ئەو حاڵەتانەی ئێمە لە بەشی فریاکەوتنەکان دەیانبینین هەیانە لە دەرمانە ورورژێنەرەکانە، وەک ئەوەی هێزێکی سێکشی و فکری و جەستەی دەداتێ ئەوەش دەبێتە ئالودەبونێکی جەستەیی و دەرونی چونکە ئەو مرۆڤە دەوروژێنێت، هەشیانە لە دەرمانی خەولێخەرەکانە.
نەخۆش هاتووە بۆ لامان کەتەمەنێکی هەڵکشاوە دوای پشکنینی زۆر بۆمان دەرکەتووە کە ئەمە ئالودەیە،پێمان سەیر بووە کەبۆچی بەم تەمەنەوە ئەم پیرە مێردە و کەسە ناسراوەی ناو کۆمەڵگا ئالودەیە، دواتر بۆمان دەرکەوتووە ئەمە بەهۆی ئەوەی ئەم کەسە زوو ئازارێکی هەبووە ئیتر بەردەوام بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی خزم و کەس هەمان دەرمانیان بۆ هێناوە وتویانە فەرموو حاجی ئەم دەرمانە بەکاربهێنە با ئازارەکەت نەمێنێ بەداخەوە ئەم جۆرەش هەیە.
چارەسەری کەسانی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لەپێشدا چارەسەری جەستەییە، بەداخەوە ئێمە ئەو مادەیەی پشکنینمان نیە کە دیاری بکەین ئەم کەسە بەچ ماددەیەکی هۆشبەر ئالودە بووە، لە جیهاندا ماددەیەک هەیە بۆ پاککردنەوەی ئەو کەسانەی توشببون بەماددەی هۆشبەر و ژەهراوی بوون کە لە جیهاندا پێویستە لە هەموو نەخۆشخانەکاندا هەبێت بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی ئەم مادەیە زۆر ئاسانە و هەرزانە بەڵام لەهیچ نەخۆشخانەیەکی عێراق و هەرێم بوونی نیە، هەرێمی کوردستان خۆی دەتوانێت ئەم ماددەیە بکڕێت چونکە ئێمە بۆ نمونە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی چارەسەری زۆر گرانترمان هەیە لەو ماددەیە زیاترە تەنانەت لە وڵاتانی دراوسێ، بەداخەوە ڕەنگە لایەنێکی تری ئەوە بێت کۆمپانیاکان ئامادەن ١٦ جۆری دەرمانی شەکرە بهێنن بەڵام ئامادەنین ئەو ماددە گرنگە بهێنن،جاری واهەیە بەکەسوکاری نەخۆش دەڵێیین بڕۆ فڵانە دەرمان لەدەرەوە بکڕە بۆ چارەسەری نەخۆشەکەت لە فریاکەوتن.
گرفتێکی ترمان هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەندێک کەس توشی ماددەی هۆشبەر بووە، هەیە بەنەزانی یا بۆ تاقیکردنەوە بەڵام نایەت چارەسەر وەربگرێت چونکە دەترسێت لە گرتن و ڕاوەدونان و شکانی سومعەی، لەکاتێکدا ئەو ویستویەتی بێت چارەسەر بکرێ و بازرگان نەبووە، دەبێت ئەم کەسانە زۆریان وەک قوربانی و نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت چارەسەر بکرێن نەک دەستگیر بکرێن، هەبووە هاتووە بۆ لام وتویەتی دکتۆر من لە هۆتێلەکان لە دەرەوە فێربوم بۆ تاقیکردنەوە بەداخەوە توشبوم بەڵام لەترسی گرتن نایەم بۆ چارەسەر، بەڕاستی مافی خۆیانە لایەنی یاسایی سەرچاوەی توشبونەکەی بزانرێت بەڵام نەک وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەڵکو دەبێت چارەسەری جەستەیی و دەرونی بکرێن.
هەندێک کەموکورتی هەر پەیوەندی بەلایەنی ئابوری و نەبونی پارەوە نیە، ئەویش ئەوەیە کە پزیشکی دەروونی ئامادە نیە بێت لە فریاکەوتن دەوام بکەن بەنوسراوی فەرمی وەڵامیان داوینەتەوە کەناتوانین دەوام بکەین، لەکاتێکدا ئێمە وتومانە هەموو شوێنەکان دابخەن وەرن لە فریاکەوتنەکان کەزۆر گرنگە دەوام بکەن بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشانە کە ئەمە زۆر گرنگە بونیان هەبێت، چونکە دوای چارەسەری توشبوان یا ژەهراوی بوون بە مادەی هۆشبەر بۆ ئەو نەخۆشە بەڕاستی هەر لە فریاکەوتنەکان پێویستیان بە پزیشکی دەرونی هەیە، ئەمە هەتا چەند ساڵی پێشتر بەڕاستی زۆر بە باشی هەیە ئێستا نەماوە لە زۆر شوێنە کە زۆر گرنگە پزیشکی دەروونی لە بەشی فریاکەوتن هەبێت، خۆ ڕەنگە پزیشکانی دەروونیش بەهەمان شێوە پێویستیان بە پزیشکی هەناوی هەبێت بۆ چارەسەری نەخۆش هاوشان لەگەڵ ئەواندا ل ەنەخۆشخانەکانیان، بەڕاستی پێویستە ئەمە بە زوویی ڕێکبخرێتەوە چونکە ئەمە پێویستی بە داهات و کەمی بودجە و قەیرانی داراییەوە نیە.