گەنجێکی داهێنەری کفری، فڕۆکەیەکی دروستکردووە کە دەتوانێت بفڕێت
Your browser doesn’t support HTML5
گەنجێکی داهێنەر لە قەزای کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، دوای دوانزە ساڵ لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی فڕۆکەیەک کە بتوانێت پێی بفڕێت و دوای چەندین شکست، ئیستا فڕۆکەیەکی دروستکردووە و ڕۆژانە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەفڕێت و دەڵێت،" کار بۆ ئەوە دەکەم بە فڕۆکەیەکی نوێ سەرنشینیش لەگەڵ خۆم ببەمە ئاسمان."