به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له 3 ته‌قینه‌وه‌دا له نزیـک مه‌زاره‌کانی شـاری پـیرۆزی که‌ربه‌لا به لای که‌م 3 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن یه‌که‌مین ته‌قینه‌وه له ده‌می نوێژی ئێواره‌دا بوو و ته‌قینه‌وه‌که برینداربوونی به لای که‌م 30 که‌سی لێـکه‌وته‌وه و ورده‌کاری زیاتری په‌یوه‌ست له ئارادا نیـیه.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپـرسـانی عێراقی پـێشـتر ڕایانگه‌یاند له ئاکامی ئه‌و هێرشه چه‌کداریـیه‌ی کۆمه‌ڵێـک به مه‌به‌سـتی دزیکردن کردیانه سه‌ر بازاڕێـک له ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت 8 که‌س کوژران و له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی پـۆلیس ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ گولله هاوه‌ن یان موشه‌ک له نێو بازاڕێـکی ناودار له گه‌ڕه‌کی ئه‌لشـوعله ته‌قیـیه‌وه به‌ر له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵـکوتنه سه‌ر بازاڕی زێڕ و خشڵ.
دوای هه‌ڵـمه‌تی دزینه‌که چه‌کداره‌کان هه‌ڵهاتن. له میانه‌ی بڕینی دوکانه‌کاندا 8 که‌س کوژران و به لای که‌م 14 ی دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه توندوتیژی ئاینزایی له عێراقدا که‌مبۆته‌وه، به‌ڵام تاوانکاری و بێ‌سه‌روبه‌ری به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ر گرتووه.
په‌لاماره دزیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به ڕۆژێـک دوای هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی دوێنێ سێشه‌ممه دێت ئه‌وه‌ی له نێو چایخانه‌یه‌کدا له شـارۆچکه‌یه‌کی زۆرینه سـووننه ئاینزا له باکوری به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام‌درا و تیایدا 8 که‌س بوونه قوربانی. له نێو کوژراوانی هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی دوێنێدا له‌یث مشـعان ڕابه‌ری میلیشـیا سـووننه‌کانی تێدابوو ئه‌وه‌ی له دژی ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده هه‌ڵـگرابۆوه و شه‌ڕی له دژیان ده‌کرد.