وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـوازی له بڕیاری ئێران کرد بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له جنێڤ سـازبکرێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستخۆشی له ئێران ده‌کات له‌سه‌ر بڕیاری بۆ به‌شـداریکردن له وتووێژه‌کانی جنێڤ. خانم هێله‌ری گوتی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بێته هه‌لێـک بۆ ئێران تا تیایدا وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بکات که بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی.
ڕۆژی سێشه‌ممه یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتی بڕیاره گه‌وره وتووێژکاری ناو‌کی ئێران سه‌عید جه‌لیلی له 6 و 7 ی مانگی دوازده‌دا له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشتۆن کۆبـبێته‌وه. ئۆفیسی ئاشتۆن ده‌ڵێت ئه‌و له جیاتی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و چین و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا قه‌سه ده‌کات.
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئهحمهدینهژاد گوتی وڵاته‌که‌ی بۆ وتووێژه‌کان ئاماده‌یه، وه‌لێ هیچ دانهواندنێـک له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ناکات.
شایه‌نی باسه وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، به‌ڵام تاران نکۆڵی له‌وه ده‌کات.