مەحمود سەنگاوی: بە بڕیاری حکومەتی عێراقی حەشد لە کەرکوک و خانەقین و دوز کشانەوە

حکومەتی عیراقی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەدات لە ناو شارەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق داوە ئەمەش بەپێی وتەی مەحمود سەنگاوی بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگەی گەرمەسێر.

مەحمود سەنگاوی بەرپرسی هێزەکانی گەرمەسێری پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕەتی کردەوە بۆ دەرکردنی هێزە عیراقیەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەناوچە کێشەلەسەرەکانی وەک(خانەقین و کەرکوک و جەلەولا) ڕاپەڕین لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە کرابێت.

مەحمود سەنگاوی وتی"ئەوەی کە هەبووە ڕاپەڕین نەبووە بەڵکو چەند گەنجێکی ئەو ناوچانە چوبونە سەرشەقام و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبوەوە بۆ دەربڕینی خۆشی پاش کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی چونکە بەشێک لەو گەنجانە لە ئازادیدا لەدایک بوون.

سەنگاوی وتیشی"بەبڕیاری حکومەتی عیراقی کەدەبێت حەشدی شەعبی لەناو شارەکانی کەرکوک و خانەقین و دوز خورماتوو بکشێنەوە نەک بەشەڕ و ڕاپەڕین کشابێتنەوە.

مەحمود سەنگاوی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە، لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و ئەگەری ڕودانی گرژی له سلێمانی وتی"دڵنیام گرژی ڕوونادات بەڵام ئەگەر ئەوە ڕووبدات من لەگەڵ سەروەری میلەتەکەمدام.