له شاری سلێمانی به ئاماده‌بونی چه‌ندین پسپۆڕی بواری ژینگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سێیه‌مین كۆنفرانسی پاراستنی ژینگه‌ی بازیان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه پێیان وایه ژینگه‌ی كوردستان، به تایبه‌ت بازیان كه به ناوچه‌یه‌كی فراوانی پـیشه‌سازی له عێراق و كوردستان داده‌نرێت ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی پـیسبوونی ژینگه‌كه‌ی بۆته‌وه له‌وباره‌یه‌وه ملكۆ بازیانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه پارێزی بازیان به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه چه‌ندین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه‌ی بازیان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و مه‌ترسیه له‌سه‌ر ژینگه‌ی بازیان و خه‌ڵكی بازیان ئاگادار بكه‌ینه‌وه.
پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ش ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون ئه‌وان له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانه‌وه هۆكاری پـیسبوونی ژینگه و مه‌ترسیه‌كانیان خسته ڕوو.
دکتۆر دارا مارف شاره‌زای بواری ژینگه و مامۆستا له به‌شی بایۆلۆژی له زانكۆی سلێمانی وتی هه‌ندێک نیشانه‌ی پیسبوونی خاک و ئاو له كوردستاندا ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ندین هۆكار هه‌ن له‌وانه بوونی كارگه پیشه‌سازیه‌كان.
به‌پێی ڕوپێوییه‌كان ناحیه‌ی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له ٣٠% چالاكی پیشه‌سازی له سه‌رتاسه‌ری عیراق تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و له ئێستاشدا به ته‌نها له سنووری ئه‌و ناحیه‌یه ١٨٥ كۆمپانیا و كارگه هه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5