زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له میانی وتووێژێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات بۆ تاپۆكردنی موڵك له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب.
زیاد كاكه ڕه‌زا ده‌ڵێت:ئێمه پێشتر وه‌ك ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش بڕیارمان دا كه موڵك له سلێمانی نه‌كرێت به ناوی هاوڵاتی غه‌یره كورده‌وه،ئێستاش كا پارێزگار بڕیاری به پێجه‌وانه‌وه داوه هیچ پرسێكی به ئێمه نه‌كردووه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئێمه‌ش بڕیاره‌كه‌ی خۆمان هه‌موار نه‌كردۆته‌وه.
سه‌رۆكی لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌شڵێت: جه‌نابی پارێزگار ئه‌م بڕیاره‌ی كه ده‌ركردووه ده‌ڵێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازای سلێمانی بووه به‌ڵام من پێم وایه ڕێگای تر هه‌یه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ نه‌ك فرۆشتنی خانوو و موڵك به عه‌ره‌ب؛
وتیشی؛ترسمان له‌وه هه‌یه هاوڵاتیه‌كی زۆری عه‌ره‌ب بێنه سلێمانی و خانوو شوقه بكڕن و له داهاتوودا ئه‌وه‌ی ئێستا له كه‌ركوك توشی بوین له سلێمانی توشی ببینه‌وه بۆیه پێمان شتێكی خراپه
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر پێشنیاری ژورری بازرگانی بووه نه‌ك هه‌ر من زۆر خه‌ڵك ده‌ڵێن ئه‌م بڕیاره په‌له‌یی پێوه دیاره .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:له هه‌ولێر و دهۆك به‌و جۆره نیه هه‌ر عه‌ره‌بێك ویستی خانوو یان شوقه بكڕێت و بكرێت به ناویه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5