بۆ تاووتوێكردنی پێشنیاری لامەركەزی بۆ شارەكانی هەرێم بە تایبەت سلێمانی نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان لە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە.
لەو بارەیەوە دکتۆر شێركۆ محەمەد ئەمین نوێنەری فڕاكسیۆنی گۆڕان لە كۆبونەوەكە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند "پێشنیاری لامەركەزی بۆ شارەكانی هەرێم پێویستی بەهەمواری چوار یاسا هەیە ئەمەش پێویستی بەوە هەیە كە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و ئەو چوار یاسایە هەموار بكاتەوە."
لە كۆبونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان بەشداربوون جگە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هۆكاری بەشداری نەكردنیانەوە حەیات مەجید پەرخی بەدەنگی ئەمریكای وت لەدوای 12ی ئۆكتۆبەرەوە ئێمە نەچوینەتە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لە سلێمانی چونكە ئەو نوسینگەیە بۆتە شوێنی كاری حزبی و من ڕۆژانە لە پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر دەوام ناكەم و پێویست ناكات بۆ هیچ كۆبونەوەیەك بچینە نوسینگەی پەرلەمان.
وتیشی پێشنیاری لامەركەزی شارەكان دەمێكە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كاری لەسەر دەكرێت.
جێی باسە پەیپەری لامەركەزی ئیداری شارەكان پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كردووە.
Your browser doesn’t support HTML5