ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردسـتان لەبارەی ناوەندی بڕیار و كێشەكانی ئەو حزبە بۆ دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ئەم كێشانە لە بنەڕەتدا هەبوون، بەشێكی پەیوەستن بە غیابی مام جەلال كە دوای نەخۆشكەوتنەكەی بۆشایی لەناو یەكێتیدا دروست بوو، بەشێكیشی پەیوەستن بە نەبەستنی كۆنگرە و خاڵێكی تر پەیوەستە بە بوونی ئازادی بیروڕای جیاواز لەناو یەكێتیدا.
ئارێز عەبدوڵا وتیشی بەشێک لەو برادەرانەی ئێستا ناوەندی بڕیاریان پێكهێناوە خۆیان بەشێكن لە بڕیاردانی یەكێتی بەڵام هەبووە لەوانە نەیوستووە بەشدار بێت لە بڕیاردان بۆ نمونە كاک د. بەرهەم كە ئەگەرچی خۆی جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی بووە، بەڵام پێشتر نەیویستووە بەشدار بێت لە بڕیاردان، ئێستاش دەیڵێمەوە ناوەندی بڕیار لە ناو یەكێتیدا لە ئێستا و لە پێشتردا مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیە.
هەروەها ئەوەشی وت سەركردایەتی یەكێتی هەموومان بێ جیاوازی بەرپرسین لە ڕابردوو و لە ئێستاش و ئەوەی ڕوویداوە و ڕوودەدات پێكەوە بڕیاری بەشداری حكومەتمان دا پێكەوە هەموو بڕیارەكانی ترمان دا ئیتر نازانم ئەگەر هەڤاڵێک بیەوێت لە بەرپرسیارێتی ڕابكات.
Your browser doesn’t support HTML5