دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2017 بۆچونی جیاواز لە ناوەندە سیاسیەکان و شەقامیشدا دروست بووە سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو یاسایە کە تاچەند لە بەرژەوەندی توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستانە.
مامۆستایانیش کە زیاتر لە دوو مانگە بایکۆتی دەوامیان کردووە و ناڕەزایی دەردەبرن و چاوەڕێی ئاسۆیەک دەکەن بۆ باشکردنی گوزەرانیان ،و دوای بێ ئومێدبونیان لە حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی موچەکانیان پێیان باشە حکومەتی هەرێم نەوتی کەرکوک ڕادەستی بەغداد بکات تا بەغداد موچەی فەرمانبەران بنێرێت.
فەرمانبەران دوای سێ ساڵ لە قەیرانی دارایی و وەرگرتنی موچەی بچڕبچڕ و بەشێوەی پاشەکەوت هێشتا هەوڵەکانی بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لەبەغداد و هەرێم ئومێدی پێنەبەخشیون ئێستا ترسی ئەوەیان هەیە 2017 ش بێتە سەر سێ ساڵی تری قەیرانەکان و بەهەمان شێوە بەڕێی بکەن.
Your browser doesn’t support HTML5