سابیر موحەمەد: لە هەولێریش خۆپیشاندان ڕوودەدات

خۆپیشاندانی شارەکانی پاریزگای سلێمانی، سەرەڕای داواکردنی باش بوونی بژێوی و پێدانی موچەکانیان، داواکاریشن کە حکومەتی هەرێم هەڵبوەشێتەوە.

ئەم خۆپیشاندانانە پێشینەی هەیە و لە رابردووشدا چەندین جار توێژی فەرمانبەر و مامۆستا خۆپیشاندانیان کردووە و هیچ ئاکامیکی نەبووە.

لەو بارەیەوە سابیر محەمەد وەک نوسەرو رۆژنامەوان دەڵێت "پێویست ناکات هیچ داواکارییەک لە پارتی و یەکێتی بکەیت، ئەوان هیچ داوایەکی خەڵک جیبەچێ ناکەن"

ئەو بێ‌هیواییەی خەڵک هاوتای ئەوەیە وەک جاودێران دەڵێن کە حکومەتی هەرێم لە ماوەی چەند سالی رابردوو نەیتوانییوە هیچ چاکسازییەک بکات، سابر لای وایە پارتی ویەکێتی بی ئیرادەبوون، جەلکی خۆشیان وا لێکردووە"پارتی وەک و حیزبێك زۆرتر هەوڵی داوە جەماوەرەکەشی بێ ئیرادە بکاتو وای لێ بێت ئەو هەموو نایەکسانییە نەبینێت، ئەڵبەتە لە نێو یەکێتیشدا چەند گروپێکن کە هەندێکیان لەگەل داوای خەڵکدان."

خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای هەولێر کە پارتی تیایدا دەسەلات دارە، تەنها خۆپیشاندانیک لە قەزای رەواندوز روویداوەو بە توندی لە لایەن پارتییەوە سەرکووت کراوە وەک چەندین گرتە لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، بەلام خۆپیشاندانێک تەنها سنووری زۆنی سەوز بگرێتەوە، ئایا ئاکامی دەبێت؟ لەو بارەیەوە سابر وتی "هەرچەندە پارتی لەو زۆنە دەسەلاتیکی پۆلیسییە، بەلام دڵنیام لەوێش روو دەدات."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سابیر موحەمەد