ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری پشـتیوانی خۆی بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی سوریا له دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ربڕیووه.
له ڤیدیۆیه‌کدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی ئیسلامی‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، زه‌واهیری هانی موسڵـمانان له تورکیا و عێراق و ئوردن و لوبنان ده‌دات پشـتگیری له سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا بکه‌ن. هه‌روه‌ها داوای له سوریـیه‌کان کرد پشـت به وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌ب نه‌به‌سـتن.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی زه‌واهیری که درێژیـیه‌که‌ی 8 خوله‌که، له ژێر ناونیشـانی " الى الأمام يا أسود الشام" ، واته بۆ پـێشـه‌وه شێره‌کانی شام.