وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـیلانێـکی ئێرانی هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه که بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا دانرابوو.
داواکاری گشـتی ئه‌مه‌ریکا ئێرێـک هۆڵده‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی که گومان ده‌کرێت ده‌ستی له‌و پـیلانی تیرۆرکردنه‌دا هه‌بووبێت ده‌سـتگیرکراوه.
ئێرێـک هۆڵده‌ر گوتی گومانباره‌که ناوی مه‌نسور ئاربابسیاره و هه‌ردوو پاسپـۆرتی ئه‌مه‌ریکایی و ئێرانی هه‌یه و له‌گه‌ڵ که‌سێـک ئه‌م پـیلانه‌ی داڕشـتووه که له ئێرانه و ئه‌ندامی سوپای پاسدارانه و به غوڵام شـهکوری ناسراوه .
تۆمه‌تی پـیلان داڕشتنه‌که ئاڕاسته‌ی هه‌ردووکیان کراوه و ئێرێـک هۆڵده‌ر ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه دانراوه و پـشـتگیری کراوه.
ئێرێـک هۆڵده‌ر ئێران تاوانبارکرد به‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پـێشـێل ده‌کات ئه‌وه‌ی پارێزگاری له دیپـلۆماتان ده‌کات و گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریکا حکومه‌تی ئێران به‌رپـرسیاری ئه‌م کارانه‌ی ده‌کات.