ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕانی پەسەند کرد. لەم بارەیەوە شۆڕش حاجی وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەڵێت " لە ئێستادا ناتوانین ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنین بەڵام کاتێک کە کەوتە باری واژو کردن ئەو کاتە ڕایدەگەیەنین و بە دڵنیاییەوە پرۆژەکە پرۆژەیەکی گشتگیرە و هەمو جومگەکانی حوکمڕانی و ژیانی سیاسی لە کوردستان لە خۆ گرتووە".
پێدەچێت هێشتا بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدرابێت بۆ ئەگەر و نەگەری گەڕانەوەی نوێنەرانی کورد بۆ بەغدا و بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا.
دکتۆر دەرباز محەمەد وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه وه‌زیره كورده‌كانی ناو حكومه‌تی عێراقی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ین.
شێرزاد ئێزیدی نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ویستویه‌تی له شاری سلێمانیه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه به‌ڵام له بازگه‌ی هه‌ولێر ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه بچێته ئه‌و شاره و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
هادی ڕەحمان ئەندامی بۆردی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی كردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ئاماژ بە دۆخی ڕۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستانی عێراق دەكات و لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو و وڵاتانی دەوروبەریش ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان بەرەو دواوە چووە
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت واقیعی ئێستای كوردستان به‌و شێوه‌یه‌یه كه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ره‌یه‌ک ئیسلامی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سێ حیزبن و داده‌به‌زن به‌ره‌كه‌ی تریش عه‌لمانی.
ئەمساڵ هیچ مەراسیمێك ئەنجام نادرێت بۆ ساڵیادی ئەنفال لە چەمچەماڵ كە یەكێكە لەو ناوچانەی زۆرترین قوربانی ئەنفالی لێـیە
سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە بەلەمێكی دیكە كە ژمارەیەک كۆچبەری كورد و ئەفغانی هەڵگرتبوو لە دەریای ئیجەدا نقوم بوو بەو هۆیەوە پێنج كۆچبەری كورد خنكان
لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بە ئامادەبونی خێزان و منداڵانی ئۆتیزم بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمەوە ئەمڕۆ دووشەممە مەراسیمێكی تایبەتی ڕێكخست
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی باس لە كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كانی پاریس و بڕۆكسل ده‌كات له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هەرێمی كوردستانی عێراق له میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مەریكا باس له چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هەرێمی كوردستان و عێراق ده‌كات
نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەوان وەك بەشێک لە مامۆستایان پابەندی دەوام كردن و گەڕانەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن نابن و بەردەوامن لەسەر بایكۆتكردن
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت باشترە بڕیار لەدەست حیزبەكانی كوردستان بسەندرێتەوە و میلەت خۆی خۆی بەڕێوە بببات.
ئێوارەی رۆژی ٢٠ی ئادار، خەلکی سلێمانی لە گردی مامەیارە جەژنی نەورۆز بە مەشخەڵی ئاگر پیرۆز کرد، پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا (ژیار محەمەد) ڕاستەوخۆ لە گردی مامەیارە ئەم دیمەنە نارد.
لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێك لە بارەی توندوتیژی میدیایی بەڕێوەچوو تێیدا باس لەو وتار و بەرنامە و كارە ڕۆژنامەوانیانە كران كە لە میدیاكانی عێراق و كوردستان بڵاودەكرێنەوە
لەشاری سلێمانی بە چەندین چالاكی جۆراو جۆر، ژنان ڕۆژی هەشتی مارسیان بەرز ڕاگرت. لەو بارەیەوە نەسرین حەسەن یەكێک لە چالاكوانانی ژنان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند: هەموو ڕێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگای مەدەنی چالاكیمان هەبوو بۆ 8ی مارس"
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەبۆنەی هەشتی مارسەوە گردبونەوەیەک ئەنجامدراو تێیدا ژنان چەندین دروشمیان بەرزكردبۆوە و تیایدا داوای ژیانێكی ئازاد و پاراستنی مافەكانیان دەكرد.
جارێكی تر مامۆستایانى هاوبەش لە سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتكردنى دەوامیان لەسەرجەم ناوەندەكانى خوێندن نوێ كردەوە تا جێبەجێ كردنى داواكارییەكانى مامۆستایان.
زیاتر نیشـان بده