ڕۆژی شەممە 3 تهرمی تر كه كۆچبهری كورد بوون له قوربانیانی دهریای ئیجه له ڕێگهی فڕۆكه خانهی نێو دهوڵهتی سلێمانییهوه گهیهنرایهوه شاری سلێمانی.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپهڕین ڕایدەگەیەنێت پشتیوانی لە هەر بڕیارێكی لیژنە لێكۆڵینەوەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن كە سەبارەت بە مولازم فەرامۆش نەجم بیدات
یاریدەدەری ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەڵێت " ماوەی كۆمیتەكە خۆی تەواو بووە چونكە حەوت ڕۆژ بوو وە هەردولا سوربوون لەسەر قسەكانی خۆیان و نەرمیمان نەبینی لەهیچ لایەكیان بۆیە بڕیاری ئەوەمان دا كە لە كۆمیتەكە بكشێینەوە".
جێگری نەقیبی سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەڵێت ئەگەر حكومەت جدی نەبێت لەوەڵامدانەوەی داواكاری پزیشكان و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی نوێی موچە ئەوا مانگرتنی پزیشكان و كارمەندانی پزیشكی شارەكانی هەولێر و دهۆك دەگرێتەوە چونكە ئەوانیش لەگەڵمانن.
ئێوارەى ڕۆژی یەکشەممە سەرۆكى لقى سلێمانى سەندیكاى پزیشكان و نوێنەرى سەرجەم سەندیكا جیاوازەكانى سلێمانى لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا مانگرتنى سەرتاسەریان لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لەسەرجەم نەخۆشخانەو بنكە تەندروسیتەكان ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بایکۆت کردنی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی درێژە بکێشێت ئەوا دەبێت وەزارەتی پەروەردە بڕیارێک لەسەر خوێندنی ئەمساڵ بدات.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەهەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت بەتەنها لەمانگی یەكدا134 کۆچبەری كوردی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لەكاتی پەڕینەوەیان لەدەریای ئیجەدا خنكاون.
دەڵێت ئەگەر ئەو وتانەی سەرۆك ئۆباما لەناو مزگەوتەكە پێشكەشی كردن نەچنە خانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە ئەوا ڕۆڵێكی باشی دەبێت لە ئاشتی سەرانسەری لە جیهاندا
فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عیراق زانیارى لەبارەى پەنابەرە كوردە بێ سەروشوێن بووەكانى چەند ڕۆژى ڕابردوو بۆ بەشى كوردى دەنگى ئەمریكا دەخاتەڕوو كە لەكاتى پەڕینەوەدا لە توركیاوە بۆ یۆنان بێ سەروشوێن بوون
ڕەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حیزبە پێی وایە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانی دارایی و نەبوونی موچە بۆ فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان گەڕانەوەیە بۆ لای بەغداد
له چهند ڕۆژی ڕابردوو کۆمهڵێـک کۆچبهر که ههوڵیان دابوو له ڕێگهی دهریای ئیجهوه له تورکیا بهرهو یونان بڕۆن، بهلهمهکهیان نوقمی ئاوبوو و ژمارهیهکی زۆریان خهنکان که بهشێـکیان خهڵکی ههرێمی کوردستانی عێراق بوون
عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت"ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستیەوە كە باس لە كشانەوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات لەحكومەت
كێشەی نێوان هەولێر و بەغداد نەوتە، هەتا حكومەتی هەرێم نەوت بەسەربەخۆ بفرۆشێت حكومەتی عیراقی بەپێی یاسای بودجە ناتوانێت بودجە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت
ڕۆژی شەممە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستاندا نەماوە
کاژمێر 5:45 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هونەرمەندی ناسراوی کورد کەریم کابان لە تەمەنی 88 سـاڵیدا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی پاش ململانەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیـیەکانیدا کۆچی دوایی کرد
بەهۆی پێنەدانی موچەی پێنج مانگیانەوە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی مانیان گرتووە و بەوهۆیەوە كاروباری هاوڵاتیان و دادگاكە ڕاگیراوە
بۆ تاووتوێكردنی پێشنیاری لامەركەزی بۆ شارەكانی هەرێم بە تایبەت سلێمانی نوێنەری فراكسیۆنە جیاوازەكان لە نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوە
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات سەدان هەزار دۆلار زیان بەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەوتووە بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە دووجار بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانە دراوە
بەهۆی ئاهەنگەكانی سەری ساڵەوە لە شاری سلێمانی 20 كەس بریندار دەبن و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە و وتەبێژەی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت چەند كەسێكیان دەسگیركردووە كە هەوڵیانداوە یاری ئاگرین فڕێبدەن بەدەموچاوی خەڵك و نێو باڵەخانەكان و ئۆتێلی شەقامەكان
زیاتر نیشـان بده