سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ڕێككەوتنی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووە.
سالا مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفڕاكسیۆنی سەوز باس لە هەوڵی چەند پەرلەمانتارێكی كوردستان دەكات بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان.
برزۆ مەجید سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان دەكات و دەڵێت:دۆخی ئێیستای كوردستان پێویستی بەچارەسەركردنە لەسەر دوو ئاست"
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، بەپێی دەستور وپەیڕەوی ناوخۆ، گۆڕان هێزێكی مەدەنیە وناتوانێت هێزی چەكدار پێكبهێنێت هەركات بیەوێت ئەو كارە بكات پێویستە كۆنگرە ببەستێت و گۆڕانكاری لەپەیڕەو و دەستوری خۆیدا بكات.
لە شاری سلێمانی مەراسیمی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا جگە لەدامودەزگاكانی حكومیەكان لەكوچە و كۆڵان و شەقامەكاندا ئاڵای كوردستان هەڵكرابوو گەنجان بەجلی كوردییەوە هاتبونە سەر شەقامەكان
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت توركیا سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی برینداركردووە
گۆران ئازاد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عیراق لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا دەڵێت ئێستا پەرلەمانی كوردستان لەدۆخێكدایە كە ڕەوایی یاسایی هەیە بەڵام هێزی پیادەكرنی یاسایی لاوازە ئەگەرنا دەبوو لەهاتنی هێزی توركیا لێپرسینەوەی لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگەی بكردایە.
بۆ یەكەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە شاری سلێمانی كۆنفرانسی ئەسترۆ لەلایەن سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتیشك بە مۆڵەتی كۆمەڵەی ئەمریكی سازدرا
دژ بە جموجۆڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی عیراق بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كە پێكهاتبوو لە چین و توێژە جیاوازەكان لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا
ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"لەئێستادا لەڕووی یاساییەوە سەرۆكی پەرلەمان جیاوازە لەسەرۆكی پەرلەمان بە ئەمری واقیع
پاش بڵاوبوونەوەی دوو ڕاپـۆرت لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دادگای پـیاداچوونەوەی هەرێمی کوردسـتان بڕیاری کارکردنی بە ماددە چواردەی یاسای هۆشبەر لە دادگاکانی هەرێمی کوردسـتان خستەوە کار
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە میانی لێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا گۆڕان ئامادەیە سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕێت ڕایگەیاند
نەسرین عەبدوڵا یەكێک لە فەرماندەكانی هێزەكانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەركات میللەت داوای لێکردن لە شەنگال بكشێینەوە ئەوا دەكشێینەوە
بۆ ماوەی 48 كاتژمێر گەشتە ئاسمانیە شارستانیەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری دەستەی فڕۆكەوانی عیراق ڕادەگیرێن
بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە دەبێت بارودۆخەكە بگەڕێتەوە بۆ پێش 12ی ئۆكتۆبەر پێش دەركردنی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕان لە شاری هەولێر
زمناکۆ ئیسماعیل کە رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەرێکی فریلانسی کوردە لەکاتی رودانی کارەساتی شەنگال لە ٣ ئابی ٢٠١٤ توانیبوی لەرێگای رۆژئاوای کوردستانەوە ٢٠٠ کیلۆمەتری بیابان ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە چیای شەنگال و دیۆکیۆمێنتی ئەو روداوە بکات.
لە ئێستادا یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەفدێكی پێكهێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان و لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا سەردانی هەریەك لە(بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی)یان كرد
سلێمانی لەگەڵ ئەوەی لەڕووی مێژووی دروستبونیەوە نوێیە بەڵام شارێكی زیندووە و جێی ئەدیبان و ڕۆشنبیران بووە
ئاوارە شەنگالیـیەكانی كەمپی ئاشتی خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بۆ دەسپێكردنی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی شەنگال و داوادەكەن هەرچی زووە ناوچەكەیان لە چەكدارانی داعش پاكبكرێنەوە
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، لەهەرێمی كوردستاندا سەرەڕای هەبونی قەیرانی دارایی و قەیرانی موچە لەهەمانكاتدا قەیرانێكی یاسایی سیاسیمان هەیە كە ئەویش قەیرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە.
زیاتر نیشـان بده