پاش هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و داگێردنی شه‌نگاڵ و مه‌ترسی درووست بوون بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ریلاکانی باکور و رۆژئاوا گه‌ێشتنه هانای هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئاێینده‌ی رۆژئاوا له مه‌ترسی دایه و وه‌کو باس ده‌کرێت باشور بێجگه له قسه هیچ کردارێکی دیار نییه!
چه‌ند رۆژێکه له میدیاکان وا بڵاو ده‌بێته‌وه که پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژ به هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له چالاکیدان.
سه‌ره رای چڕتربونهوهی هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر کانتونی کۆبانی، هاوڵاتیانی شاره‌که و گه‌ریلاکانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPGله به‌رامبه‌ریاندا له سه‌نگه‌ردان و بگره له هه‌ندێ شوێنیش پاشه‌که‌شیان پێیکردوون.
ئه‌مرۆ بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وتووه که تورکیا و ئێران کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارت و لایه‌نه‌کاندا وه هاوڵاتیان و په‌ێره‌وانی لایه‌نه‌کان به ووردی ده‌ڕواننه ئه‌و په‌ێوه‌ندیانه و هه‌ر یه‌ک له گۆشه نیگاێیکهوه ده‌یه‌وێ له ره‌خنه و گازندهکانیاندا له به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی خۆێ نه‌ک گه‌ل و حکومه‌ته‌که‌ی به کاری بهێنێت.
سه‌رۆک ئوباما و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دوێنی به‌ڵێنه‌که‌یان به جێ هێنا به هێڕش بردنه سه‌ر بنکه و بارگاکانی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م هێڕشانه کاریگه‌رن بۆ لاوازکردنه‌وه و له ناوبردنی داعش؟
هه‌رچه‌ند بۆ نزیکه‌ی دوو ساڵه گه‌ریلا و شه‌رڤانانی کورد له رۆژئاوای کوردستان له به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشدان، ئه‌و تیرۆریستانه به‌وه‌وه رانه‌وه‌ستان و ده‌ستیان گه‌ێشته باشوری کوردستان و کۆمه‌ڵ کوژیهکیان له شه‌نگاڵ نایه‌وه، به‌ڵام به به‌رخۆدانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه پاشه که‌شیان پێی کرا.
ئه‌مرۆ له لایه‌ن پارت و رێکخراوه کوردیه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان جۆره‌ها به‌یاننامه و راگه‌یاندن بڵاو بوه‌ته‌وه بۆ پشتێوانی ده‌ربرینیان له رۆژئاوای کوردستان، به‌ڵام زۆر که‌سان باس له‌وه ده‌که‌ن که رۆژئاوا ئه‌مرۆ زۆرتر پێویستی به به‌شداری کاریگه‌رانه هه‌یه تاکو پهێڤ و به‌یاننامه.
بێگومان هه‌ر کام له ئێمه به بێ پێداویستیه‌کانی ژیان وه‌کو نان و ئاو ناتوانین له‌سه‌ر ژیان به‌رده‌وام بین، رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه داراییه‌کانی دابین ده‌کات؟
هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردستان و درووست‌کردنی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانی که له ئه‌رکه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌رپرس بێت به داخه‌وه ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی که‌وته به‌ر. ئێستاکه پاش کاره‌ساتی شه‌نگاڵ و ئه‌مرۆش کۆبانی و رۆژئاوا کاتی ئه‌وه نییه به‌لای که‌م چه‌ترێکی کاتی درووست بکرێت بۆ سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ کێشه ههنوکی و نیشتمانیه‌کاندا؟
له کاتێکدا کۆبانی که‌وتوه‌ته به‌ر مه‌ترسی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعیش، ئه‌وه‌ی له لایه‌نه کوردیه‌کانه‌وه دهبتسترێت ته‌نها پشتێوانی ده‌ربرینه. هه‌رچه‌ند باس له چوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێیتی نیشتمانیش ده‌کرێت.
له درێژایی مێژوودا کاره‌سات و رووداوه‌کان به‌سه‌ر کوردا چه‌ندین بار ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی لێ وه‌ربگرن و به دووباره بونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پێشوو رێگا نه‌درێت.هێشتا دابه‌شبوون له مێشکی زۆری له رێبه‌رانی کوردا مه‌نگی خواردووه و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کان باڵی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کاندا گرتووه.
دیاره رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که باس ده‌کرێت وه‌کو سه‌گی هار له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لامار ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش شاری کۆبانی له رۆژئاوای کوردستان کردوه‌ته ئامانج. ئایا پێشبینی کاره‌ساتێکی مرۆڤایه‌تیانه‌ی تر ده‌کرێت؟
راوێژکار چ رۆڵیک ده‌بینێت له ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه، سیستمه‌کان وه یاخود سه‌رۆک و رێبه‌رانی وڵاتاندا؟
له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێڕشی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ژماره‌یه‌کی زۆر له کچانی کوردی ئیزیدی به دیل گیران و رفێندران. ئاخۆ تا ئێستا له لایه‌ن رێکخراوه پهێوهندارهکانهوه چ جۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه؟
گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌کو خۆیان ئاماژه‌ی پێی ده‌که‌ن پاراستنی گه‌له‌که‌یان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان به ئه‌رکێکی نیشتمانی خۆیان ده‌زانن و له‌و پێناودا درێغیان نه‌کردوون.
به پێی میدیاکان دیاره پاش کۆنفرانسی پاریس سه‌باره‌ت به عێراق، سه‌رکردایه‌تی کورد له باشور بریاری داوه له ناردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردیه‌کان، هه‌رچه‌ند له پێشدا نه‌ک هه‌ر رێگا نه‌درا به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له چوونه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردیه‌کان به‌ڵکۆ هێڕش بردنه سه‌ر داعش‌یش.
ئه‌مه‌ریکا هێشتا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ پێکهێنانی هاوپهێمانیهک دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، به‌ڵام تورکیا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی ناتۆیه ئاماده نه‌بوه رێکه‌وتننامه‌که‌ی جه‌دده واژوو بکات!
هه‌ر وه‌کو ده‌بینین گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل شان به شانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ردا دژ به تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌جه‌نگن. ئایا کاتی ئه‌وه هاتووه جیهانی رۆژئاوا به تاێبه‌تی ئه‌مریکا هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌لیاندا بگۆرێ؟
ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا له په‌ێوه‌ندی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌گیان له رووی چه‌کدارکردنی هێزه‌کانی عێراقی و کوردی بۆ شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئایا تا ئێستا له‌و پهێوهندیانهدا هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد هه‌بوه؟
سه‌رۆک ئۆباما و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی پلانێکن بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گوایه له ناوبردنیان. ئه‌مه‌ریکا تا چه‌ند شیانی هه‌یه له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت؟
زیاتر نیشـان بده