له کاتێکدا باشوری کوردستان به هه‌ل و مه‌رجێکی ناڵه‌باردا تێده‌په‌رێت، کۆمه‌ڵێک له که‌سانی خه‌مخوارێ وڵاته‌که‌یان له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان بانگه‌وازێکیان راگه‌یاندوون و داوای به‌رز راگرتنی یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن.
له رۆژی شه‌ممه کورده ئیزیدیه‌کانی ده‌ڤه‌ری واشنتن له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تری ده‌وروبه‌ر و هه‌ندێ له ئیاله‌ته‌کانی تر له‌به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و ئیزیدیانه‌ی له سه‌ر شاخی شه‌نگاڵ دا به تێنوو و برسیه‌تی ماونه‌ته‌وه خۆپێشاندانێکیان سازدا که سه‌دان که‌سان تێدا به‌شداریان کرد.
هه‌زاران کوردی ئێزیدی له‌م هاوێنه گه‌رمه به هۆێ هه‌ڵاتن له ده‌ستی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سه‌ر شاخه‌کاندا به برسی و تێنیوهتی ماونه‌ته‌وه. چی ده‌بێت بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێۆنه‌ته‌وه‌یی به هانای ئه‌و که‌ساندا بگات؟
راسته هه‌ر تاکێکی کورد له به‌رامبه‌ر پاراستنی خاک و وڵاتهکهێدا به‌رپرسه، به‌ڵام به‌رپرسیاره‌تیه‌که زۆرتر له ئه‌ستۆێ ئه‌و که‌سانه‌دایه که کار به‌ده‌ستن. ئاخۆ کاره‌ساته‌که‌ی شه‌نگاڵ له ئه‌ستۆێ کێدایه؟
هه‌تا دوێنێ بوو له میدیاکانی هه‌رێمی کوردسـتان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان گاڵته به له‌شـکری عێراق و ئه‌فسه‌ره باڵاکانی ده‌کرا که چۆن هه‌ڵاتن و نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش بگرن
خه‌ڵکی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێن کهمتهرخهمیـیهکی گه‌وره له لایه‌ن هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه له ناوچه‌که‌یان کرابوو. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردایه، ئه‌وا داعش نه‌یده‌توانی بچێته ناو شه‌نگاله‌وه
به‌شداریکردنی که‌سایه‌تی و پارت و لایه‌نه کوردیه‌کان له کۆبۆنه‌وه و کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌رفه‌تێکه نه‌ک هه‌ر بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه به جیهانی ده‌ره‌وه به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها گه‌یاندنی ده‌نگی کورد و داخوازیهکانیشی.
له کاتێکدا شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و داعش له ئارادایه، میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له گه‌یاندنی ده‌نگ و باسه‌کان، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ ره‌خنه و گازنده هه‌یه چ به‌رامبه‌ر به چوونیه‌تی رۆمالکردنی شهر له به‌ره‌کاندا وه یاخود رێگا نه‌دان به میدیاکان له رۆماڵکردنی ئه‌و شه‌رانه.
ساڵه‌هایه مشت و مڕی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر کام له هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند لێکدانه‌وه‌ی جێوازیان بۆ ده‌ستور هه‌یه. ئێستاکه که که‌شتیه‌کی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له ئاوه‌کانی نزدیک به ئه‌مریکا گێری خواردووه، ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه ئاێینده‌ی ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وت به چی ده‌گات؟
پاش بانگه‌شه‌کانی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که سانێکیش له ژێر چه‌تری که‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌وتوونه‌ته چالاکی.
دکتۆر کینث پۆلاک لێکۆڵه‌ری پێشینی زانیاره‌کانی CIA و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له راپۆرتێک‌دا بۆ کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی دره‌وه‌ی سینات چه‌ند بژاردێکی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ عێراق پێشنیار کردووه له نێوانیاندا کۆنفیدراڵی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
هه‌ر کات باسی کورد له‌و وڵاتانه‌ی تێدا ده‌ژێن هاتوه‌ته ئاراوه، یه‌کسه‌ر باس له یه‌کپارچه‌گی خاکی ئه‌و وڵاتانه ده‌کرێت جا عێراق، تورکیا، ئێران یان سوریا بێت. ئاخۆ بۆ ئه‌م پهێڤه بوه‌ته وێرد و بنێشتی ژێر دندانی ئه‌و لایه‌نانه؟
له کاتێکدا ده‌نگی بێزاری دهربڕێنهکان دژ به هێڕشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه له زۆر لا به‌رز ده‌بێته‌وه و مرۆڤ نگرانه، له‌م لاوه جیهان به‌رامبه‌ر به هێڕشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان بێده‌نگه.
له کاتێکدا باس ده‌کرێت پۆستی سه‌رۆک کۆمار له عێراق ته‌نها پۆستێکی ئاههنگێڕیه و ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆێ نییه، میدیاکانی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن لایه‌نه کوردیه‌کان هه‌ندێ داواکاریان خستوه‌ته پێش دکتۆر فواد مه‌عسوم بۆ ئه‌نجامدانی، ئاخۆ سه‌رۆک کۆمار چ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌یه و چی له ده‌ست دێت؟
له‌و کاته‌ی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش چه‌ندین له ئوستانه‌کانی عێراقیان ده‌ست به‌سه‌ر گرت. ئێستاکه به‌رپرسانی هه‌رێم وا ده‌ڵێن که هه‌رێمی کوردستان ئێتر له‌گه‌ڵ عێراقدا سنوری نه‌ماوه به‌ڵکۆ ئێستاکه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هاوو سنوره. تا چه‌ند ئه‌و ناوچه کوردیانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هاوو سنورن له مه‌ترسیدان؟
له‌و رۆژه‌وه تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌لاماری ناوچه‌کانی موسڵ، تکریت و به‌شێکی دیاله‌یان دا، زۆرێک له ناوچه کورد نشینه‌کان روبه‌رووی مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانهدان.
سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاله‌بانی، پردی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان و که‌سایه‌تی به توانا له چۆنیه‌تی سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ کێشه و گرفته‌کانی وڵاته‌که‌دا، پاش نزیکه‌ی ساڵێک و هه‌فت مانگ ده‌گه‌رێته‌وه کوردستان. به‌ڵام پرسیار ده‌کرێت که‌سێک که وه‌کو سامانێکی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا ده‌کرێت، بۆ به‌و شێوه پێشوازی له گه‌رانه‌وه‌که‌ی کرا؟
هه‌ر کات سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستان، سه‌رۆک وه‌زیر وه یاخود به‌رپرسانی تر سه‌ردانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن، وا باس ده‌کرێت هه‌ر کام له میدیا کوردیه‌کان له ته‌ل و تارێکهوه لێ ده‌ده‌ن.
ناوچه‌کانی سه‌ر به خانه‌قین نه‌ک هه‌ر له به‌رامبه‌ری مه‌ترسی هێڕشه تیرۆریستیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش دان به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندیشه‌وه ئابڵۆقه‌ی ئابوریان به‌سه‌ر دراوه.
رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( عێراق و بلاد الشام – داعش )، پاش ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کی زۆر و دووای کۆنترۆڵکردنی شاری موسل، زۆری ئه‌و چه‌که قورسانه گواسترانه‌وه بۆ سوریا و ئێستاکه له شه‌ری دژ به گه‌لی کورد له رۆژئاوا به کار دێت.
زیاتر نیشـان بده