دیاره گومانی له‌سه‌ر دا نییه که سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتندایه، به‌ڵام وه‌کو باس ده‌کرێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌مرۆێ باشوری کوردستان دا ئه‌و یه‌کگرتنه به‌و جۆره به‌دی ناکرێت!
گه‌رچه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی تر راشکاوانه باس له رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، به‌ڵام لێکدانه‌وه و شێکردنه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و داخوازی و بانگه‌شانه
ئه‌مرۆ کێشه‌ی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بابه‌تی دا‌غ و گه‌رمی میدیاکانی جیهانه که‌چی هێشتا لای هه‌ندی کورد بڤه‌یه.
یه‌کێک له‌و گرفتانه که تووشی کورد بوه و ده‌ست به‌رداری نییه ئه‌وه‌یه که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست نیین. ئێستا که ئه‌و هه‌له‌ی هاتوه‌ته پێشه‌وه و پرسی کورد ده‌خرێته رفراندومهوه، که‌سانێک له‌و ناو لایه‌نه کوردیه‌کاندا به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌که مه‌له ده‌که‌ن.
له کاتێکدا کورد له هێوا و ئامانجه‌کانی نزدیک‌تر ده‌بێته‌وه، دوژمنانیشی هه‌وله‌کانیان چڕتر ده‌که‌نه‌وه و له‌م نێوانه‌دا چه‌واشه کاری ده‌که‌ن و دوو دڵی له نێواندا درووست ده‌که‌ن.
پاش ئه‌و دووا که‌وتنه بریاره رۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق یه‌کمین دانیشتنی خۆێ ئه‌نجام بدات، ئایا ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌یه فیشاره ده‌ره‌کیه‌کان به تاێبه‌تی فیشارهکانی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌ری خۆێ هه‌بوه؟
هه‌موو که‌س باس له‌وه ده‌کات که تا ئێستا هه‌لێکی وا بۆ کورد نه‌هاتوه‌ته پێشه‌وه و هه‌موو میدیاکانی جیهانی باس له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ده‌که‌ن. ئایا له راستیدا ئه‌و کاته نزدیک بوه‌ته‌وه؟
هه‌ر له مانگی رابوردووه‌وه کورد وه به تاێبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سێ له هۆنه‌رمه‌ندانی ماڵئاواییان کرد و ئه‌مجاره‌ش سنه بۆ هونهرمهندێکێ تر، بۆ بابا شه‌هابی باوه‌شی کرده‌وه.
میدیاکان زۆر جار به بێ به‌ڵگه به مه‌به‌ستی چه‌واشه کاری یان له نه‌بوونی زانیاری درووست هه‌ندێ شت بڵاو ده‌که‌نه‌وه گوایه لایه‌نێکی کوردی و زۆرتر ئاماژه به پارتی ده‌که‌ن که له‌م پێلانگێڕیهی داعش دا ده‌ستیان هه‌یه.
هه‌ندێ له میدیاکان باس له شهر و پێکدادان ده‌که‌ن له نێوان هێزه‌کانی سوپای پاسداران و که‌سانێکی نهناسراوو و له‌سه‌ر ئه‌نجام به‌لای که‌م چوار که‌س کوژراوون.
سوپا هێزی به‌رگری نیشتمانیه وه تا ئه‌و سوپایه نیشتمانی نه‌بێت پێ ناکرێت ئه‌رکه‌کانی به باشی ئه‌نجام بدات. هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه به‌ڵام هێشتا باس له‌وه ده‌کرێت که پارتی و یه‌کێێتی ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌کانی تاێبه‌تی پارتایه‌تی خۆیان به کار دێنن.
رێبازی فیشارهێنان کە ئه‌مه‌ریکا له عێراق به کاری هێناوه تا ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه وه‌زیری ده‌روه جان کێری له عێراقدایه گوایه دیسانه‌وه بۆ فیشار هێانه سه‌ر رێبه‌رانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی گشتگێر. پرسیارەکە ئەوەیە رێبازێک که له پێشدا شکه‌ستی هێناوه بۆ ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر به‌رده‌وام بیت؟
فیشاری ده‌ره‌کی هه‌میشه یه‌کێک له‌و ئامرازه سه‌ره‌کیانه بوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان پێکه‌و کار بکه‌ن، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و فیشارانه به‌ری کورد که‌وتووه و له سه‌ر ئه‌نجامیش کورد هیچ ده‌سکه‌وتێکی تێدا نه‌بوه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و جۆره رێبازه سه‌رکه‌وتووه بوه وه یاخود شکه‌ستی هێناوه؟
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له ئاراسته کردن و ورووژاندنی بابه‌ته‌کانی رۆژ، هه‌ر وه‌کو ده‌بێنین باری عێراق و شه‌ری داعش سه‌ر تیتری رووماڵه‌کانی رۆژنامه و تهلفزیۆنهکانه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان و شاره‌زایانی کورد و ده‌م راسته‌کانی رۆڵیان زۆر که‌م ره‌نگه!
له کۆتاییدا کابینه‌ی هه‌رێمی کوردستان راگه‌ێندرا و سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت" کابینه‌ی نوێ هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ن له حکومه‌تدا" به‌ڵام ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه چۆن ده‌کرێت کابینه‌یه‌ک به ته‌نها ژنێک کابینه‌یه‌کی راسته‌قینه بێت؟
رۆڵی ئێران له ناوچه‌که‌دا که وه‌کو جۆکه‌ری لێ هاتووه نکلۆڵی لێ ناکرێت . بانگهێشتی شاندی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران به مه‌به‌ستی راوێژکردن، ده‌بێت چ چاوه‌روانیه‌ک له ئێرانێکه‌وه بکرێت که به هه موو شێوه‌یه‌ک دژ به داخوازیه‌کانی کورده!
شاندێک به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیری کار به‌رێکه‌ر هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌کات بۆ وت‌و وێژ کردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئاسایشی باڵای ئێران سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌کانی داعش بۆ سه‌ر عێراق.
میدیا رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنیت له ئاراسته کردنی هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا له باره‌ی ئه‌و کێشه و بابه‌تانه‌ی له ئارادان سه‌باره‌ت به هێڕشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعش و باری عێراق و دۆخی کورد، به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌م ده‌رکه‌وتنانه‌دا زۆر که‌م ره‌نگه.
له هه‌موو لایه‌که‌وه وا باس ده‌کرێت و هه‌ر واشه که که‌م بوه هه‌ڵێکی وا زێڕین بۆ کورد دووباره ببێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌کی وا بدات ناوچه‌کانی خۆێ کۆنترۆڵ بکاته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا گرنگ راگرتنی ئه‌و ناوچانه‌یه و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی 91 و 2003.
هه‌ر له ساڵی 2003 وه کورد به هێواێ ئه‌وه بوو له رێگات ده‌ستوره‌وه کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان وه یاخود ئه‌و ناوچه کوردیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام حکومه‌تی ناوه‌ند هیچ کات ئه‌و ئاماده‌گییه‌ی نیشان نه‌دا، که‌چی داعش بێ ئه‌وه‌ی له که‌س داوا بکات مل ده‌نێت و بگره هه‌ندێ له ناوچه کوردیه‌کانیش وه‌کو جه‌له‌ولا داگێر ده‌کات. ئاخۆ له‌م باره‌ی که ئێشتاکه له عێراق هاتوه‌ته کایه‌وه چ هه‌نگاوێک گونجاوه؟
زیاتر نیشـان بده