ئه‌م باره‌ی که له عێراقدا هاتوه‌ته کایه‌وه کاریگه‌ری راسته‌وخۆێ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه، که‌سانێک ده‌ڵێن هه‌لێکه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و ناوچانه‌ی له کوردستان دابراوون.
هێزه چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام - داعش پاش کۆنترۆڵکردنی به‌شێکی زۆری شاری موسڵ و ده‌ست به‌سه‌را گه‌رتنی چک و ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی تری عێراق و حکومه‌ته‌که‌ی درووست کردووه.
رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی عێراق و شام وه یاخود داعش پاش کرداره تیرۆریستیه‌کانیان له ناوچه‌کانی فه‌لوجه و رومادی، خانه‌قین و جه‌له‌ولا، که‌رکوک و تۆزخورماتوو، ئێستاکه ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری موسڵ دا گرتوون. ئاخۆ ئه‌مه تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاێنده‌ی حکومه‌تی عێراق و هه‌ر وه‌ها هه‌رێمی کوردستان؟
دوژمنانی کورد له داعش وتوندرهوه ئیسلامیه‌کان هه‌ر نه‌یانهێشت چله‌ی کوژراوه‌کانی رووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خانه‌قین به‌سه‌ر بچێت و چه‌ند رۆژێک پاش تۆڵه‌ی خۆیان و گێراوهکانیان له جه‌له‌ولا- قه‌ره‌غان کرده‌وه.
له هه‌ندێ له میدیاکاندا و هه‌ر وه‌ها له ڤیدێۆیهکدا موسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران داوا له ئه‌ندامانیان ده‌کات که نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به پاسپۆرتی ئێرانی سه‌ردانی ئێران بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌وروپایی وه‌کو پاساوێک به کاری ده‌هێنێت.
به به‌شداری چه‌ند که‌سایه‌تی کورد و سویسری و نوێنه‌رانی هه‌ندی له پارته رامیاریه‌کانی کوردستان له نێوانیان موسته‌فا هیجری سکرتێری گستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، نه‌ته‌وه و ئایینیه‌کانی ئێران، کۆنفرانسێک له په‌رله‌مانی سویسرا به‌رێوه چوو.
پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی جارێکی تر و سه‌ر له نوێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاگری بردیه‌وه. Sirri Sakik 51.43 % ده‌نگه‌کانی به ده‌ستهێنا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه چ گرنگیه‌کی بۆ پارتی ئاشتی و دیمۆکراسی BDP وه یاخود پارتی دیمۆکراتی گه‌لی هه‌یه HDP؟
کورد سه‌ره‌رای هه‌وڵدانه‌کان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆێ، تا ئێستا پێی نه‌کراوه له کار و بریاره‌کانیدا یه‌ک ده‌نگ بێت. له کۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ل لایه‌نه‌کان باس له‌وه کرا به جیا دانووستاندن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئاێنده‌ی عێراق هێڵی سووره ، به‌ڵام ئێستاکه میدیاکان باس له دانشتنی جیا جیا ده‌که‌ن.
به هۆێ چه‌ند رووداوێکه‌وه لایه‌نانێک له وه‌زیری ته‌ندرووستی ره‌خنه ده‌گرن و داوای نه‌ک هه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی به‌ڵکۆ دادگاه کردنیشی ده‌که‌ن!
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له رۆژی شه‌ممه 31/5 ده‌ست به چواردههمین کونگره‌ی کرد و بریاره ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه کۆتایی پێ بێت.
ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی به‌شه جیاوازه‌کانی کوردستان دانیشتووی وڵاتانی ئهوروپاییدان. ئه‌م کوردانه چ روڵێک ده‌توانن له ئاێینده‌ی ئه‌و وڵاتاندا بگێڕن.
خانه‌قین هه‌ر له کاتی ئازادکردنیه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا نییه و تا ئێستا به ناوه‌نده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، شارێکی ئارام و دوور له توند‌و تیژی بووه. زۆرێک ده‌پرسن ئایا هاوسنووریی خانه‌قین له‌گه‌ڵ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌کانی تردا هۆکاره بۆ مه‌ترسیه ئاسایشیه‌کان له سه‌ر شاره‌که.
له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆری کاندیده‌کان پێیداگریان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140یان کرد، ئێستاکه که هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر چوو چ جۆره میکانیزمێک ده‌بێت به کار بهێنرێت که له‌وانه‌ی پێشووتر باشتر بن تاکۆ ئێتر ئه‌م کێشه ساڵانێکی تر نهخایهنی؟
ده‌مێکه په‌ێوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی تێ که‌وتوه و سارد بوه‌ته‌وه. به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو پێگه و پایه و رۆڵی گرنگیان له ناوچه‌که و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه، ئه‌م گرژی و ئاڵۆزیه تا چه‌ند له‌سه‌ر ره‌وشی بزوتنه‌وه‌ی کوردی له به‌شه‌کانی تری کوردستان کاریگه‌ری هه‌یه؟
لاوێکی کوردی 15 ساڵه به هۆێ سکاڵایه‌کی باوکیه‌وه گوایه کوره‌که‌ی له‌سه‌ر فه‌ێس بوک سۆکایه‌تی به ئیسلام کردووه له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگێر ده‌کرێت و گوایه ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ش ده‌درێت، پۆلیس نکۆڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت قسه‌کانی ئه لاوه راست نیین.
پێکهێنانی میری وه یاخود حکومه‌ته‌کان هیچ کات کارێکی وا ئاسان نه‌بوه به تاێبه‌تی له جیهانی سیه‌م و تاێبهتر له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له‌وه تاێبهتر له وڵاتێک‌دا وه‌کو عێراق
له میدیاکاندا وا بڵاو بوه‌ته‌وه گوایه لاوێکی 15 ساڵه به هۆێ ره‌خنه گرتن له‌سه‌ر تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئایینی ئیسلام و له‌سه‌ر سکاڵای دادگایی باوکی ده‌ستگێر و ئه‌شکه‌نجه کراوه.
له کاتێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ئاگر به‌سی راگه‌یاندووه و له کاتێکێشدا کۆدار په‌یامی دانووستاندن ئاراسته‌ی رژیم ده‌کات، دهنگۆێ شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی رژێم و گریلاکانی پژاک داهه‌یه.
به پێی میدیاکان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ گوایه هێزه‌کانی ئاسایش له شاره‌کانی هه‌ولێر، دهۆک وزاخۆ هێڕشیان کردوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌کانی گۆڤاری رۆژی وڵات،رێکخراوه‌کانی ژنان و گه‌نجان و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان.
دیاره بۆ هه‌ر کات وقوناغێک، بۆ هه‌ر جۆره بزوتنه‌وه‌یه‌ک پێوێستی به کاری تاێبه‌تی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا هه‌یه بۆ پلان داڕشتن و چوونیه‌تی خه‌باتکردن بۆ به ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان. پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا چه‌ند ژیر و ریالستانه باری ئه‌مرۆێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاندوون وخوێندنه‌وه‌ی بۆ کردوون؟
زیاتر نیشـان بده