جموجۆڵە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی تر له که‌نداو دروست دەکات. ئه‌مەریکا دەڵێت ئەگەر بێت و هێرش بکرێتە سەر بەرژەوەندیـیەکانی، ئەوا وەڵامی توندی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران هەتا ڕێبەرایەتی قایل دەبن وڵاتەکەیان بێننەوە ڕیزی ئەو وڵاتانەی هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ ناکەن. هەوەها دەستبەرداری پشتگیری کردنی گروپ چەکدارییەکان بێت لە عێراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.
هێزی پاسداری ئێران لهلاییکی تروه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کار هێنانی موشه‌کی مه‌ودا کورت دژی هێزه‌کانی ئه‌مەریکا له که‌نداو ده‌که‌ن .. له هه‌مانکاتدا ڕێبه‌ری هێزی قودس قاسم سلیمانی به پیێ ڕوژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ کومه‌ڵه چه‌کداره‌کانی عێراق کۆبۆتەوە و داوای ئاماده‌کاری بۆ شەڕکردن لێیان کردووە.
هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌مەریکا سەبارەت بە به‌کار هێنانی هێزی له‌شکری دژی ئێران تا چەندێک ڕژدن؟
ئێران دوای 40 ساڵ ،، ده‌توانێت سیاسه‌تی خۆی بگورێ؟
به‌رنامه‌ی تیرێژ ئه‌م پسیارانه له‌گەڵ چه‌ندین پسیاری تر ئاراسته‌ی میوانی به‌رنامه کاک ناسر بابهخای شیکه‌ره‌وی سیاسی دەکات.