مه‌رجه قانونییه‌كان
یاسا و ڕێسـای ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا
پـێشه‌کی:
به‌ر له هه‌موو شتێـک به پـێویستی ده‌زانین ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین که ئێمه زانیاری له‌سه‌ر هیچ میوانێـکی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان کۆ ناکه‌ینه‌وه و ته‌نها ئه‌وه‌ی مه‌به‌سـتمانه بزانین میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان خوازیاری چ جۆره بابه‌ت و هه‌واڵێـکن تا زیاتر سه‌نگی بخه‌ینه سه‌ر، وه ئه‌وه‌ش بێ گومان له پـێناو گه‌یاندنی سوودێـکی زیاتره به میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان. دیاره ئه‌م کاره‌ش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێوه ناکرێت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ن که ده‌مانه‌وێت کۆیان بکه‌ینه‌وه:
1. له چ وڵات و چ شـارێـک سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌مان زیاتر ده‌کرێت؟
وه‌ک ده‌زانن هه‌موو هێڵێـکی ئنته‌رنێت ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پـێی ده‌گوترێت ناونیشـانی IP . ئه‌م IP یه نیشـانی ده‌دات ئه‌م هێڵه له چ وڵات و چ شـارێـک به‌کاردێت، بۆیه به سه‌ردانی هه‌ر ماڵپه‌ڕێـک ناونیشـانی IP ئه‌و هێڵه به ماڵپه‌ڕه‌که ده‌گات و له ڕێـگه‌یه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت ئه‌م میوانه له چ وڵاتێـکه‌وه هاتۆته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که.
2. میوانانی ماڵپه‌ره‌که‌مان زیاتر چ جۆره وه‌گه‌ڕخه‌رێکی کۆمپـیوته‌ر به‌کارده‌هێنن ( ویندۆی XP یان Vista یان ویندۆی 7 یاخود Linux .... هتد). هه‌روه‌ها چ وێبگه‌ڕێکیش به‌کارده‌هێنن (ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر یان فایەرفۆکس یان سافاری).
3. ڕۆژ و کاتی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان.
4. په‌ڕه‌کانی سه‌ردان ده‌کرێن.
5. ناونیشـانی ماڵپه‌ڕێـک ئه‌گه‌ر هاتوو له ڕێـگه‌ی به‌سته‌رێـکی ناویدا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بکرێت.
ئه‌گه‌ر زانیاری تایبه‌تی خۆت بۆ ناردین
ئه‌گه‌ر هاتوو زانیاری تایبه‌تی خۆت بۆ ناردین وه‌کو ناوی خۆت و ئی‌مه‌یڵ و ناونیشـان... هتد له ڕێـگه‌ی پـۆست و ئی‌مه‌یڵ و یاخود له نووسینی ڕاوبۆچوون ئه‌وا ئێمه ئه‌و زانیاریانه ته‌نها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه نامه‌که‌ت و یاخود نووسینه‌که‌ت به‌کارده‌هێنێن.
ئه‌گه‌ر هاتوو نووسینه‌که‌ت په‌یوه‌ست بوو به ده‌زگایه‌کی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا و پـێویست بوو ئه‌وانی لێ‌ئاگادار بکه‌ینه‌وه ئه‌وا له‌و ده‌مه ئه‌و زانیاریـیانه‌یان پێ‌ده‌ده‌ین.
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگه‌ی (کوکیــیه‌وه) (cookie)
کوکی جۆره فایلێـکی بچووکه له ده‌می سه‌ردانی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کاندا دێته ناو کۆمپـیوته‌ره‌که‌ت، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه ده‌دات له زانینی ئه‌وه‌ی میوانانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان خوازیاری چ بابه‌تێـکیانن. ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاش کوکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارده‌هێنێت.
به‌رپرسـیارێتی
ڕه‌نگه جاروبار به‌سـته‌ری ده‌ره‌کی له ناو بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا دابنێن که په‌یوه‌ندیـیان به خودی بابه‌ته‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ته‌نها به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی زانیاری زیاتره و هیچ ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت که‌وا ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لایه‌نگری ئه‌و بیر و بڕوایانه‌یه که له‌و به‌سـته‌رانه‌دا هاتووه یاخود بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات.
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌کانی بۆ ناو ئه‌مه‌ریکا په‌خش ناکات و ته‌نها بۆ خه‌ڵـکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایه، وه هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌که‌شـمان. هه‌ندێـک ده‌زگای ڕاگه‌یاندن له ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌ن ناوه‌کانیان له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه نزیکه، بۆیه پـێمان باشه بزانن ئه‌و ده‌زگایانه په‌یوه‌ندیـیان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه یاخود voanews.com وه نیـیه.
ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانی ده‌کات:
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک له نووسینه‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا ڕوویدا و کاریگه‌ری نه‌بوو به‌سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که ئه‌وا ڕاستی ده‌که‌ینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵه‌که له ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ی گۆڕیبوو ئه‌وا ڕاستی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌سـتێره‌یه‌ک (*) له پاڵیدا داده‌نێن و له خواره‌وه‌ی په‌ڕه‌که‌ش تێبینی له‌سه‌ر ده‌نووسین.
ڕێسـاکانی نووسینی ڕاوبۆچوونه‌کان:
هه‌موو ڕاوبۆچوونه‌کان به‌ر له‌وه‌ی بڵاوبکرێنه‌وه پـیاداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌کرێن و ئه‌مه‌ش 24 کاتژمێر یان که‌متر ده‌خایه‌نێت. ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو بیر و باوه‌ڕێـک و تێڕوانینێـکی سیاسی به‌بێ سانسـۆر په‌سه‌ند ده‌کات، وه ده‌سـتکاری له هیچ ڕاوبۆچوونێـکدا ناکات. ئێمه لای خۆمانه‌وه ته‌نها بڕیار ده‌ده‌ین بڵاوببێته‌وه یان نا.
ده‌بێت نووسینی هه‌موو ڕاوبۆچوونه‌کان به‌م پـێـیه بێت:
1- له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بێت.
2- نابێت وشه‌ی ناشیرینی تێدا بنووسرێت و سووکایه‌تی به که‌س بکرێت و زمانی ڕق و کینه‌ی تیایدا به‌کاربهێنرێت.
3- هێرش نه‌کرێته سه‌ر که‌س، زمانی هاندان و بانگه‌شه بۆ توندوتیژی تیایدا نه‌کرێت.
4- تکایه با هه‌ر نووسین بێت و به html نه‌بێت و یاخود کۆدی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
مه‌رجه یاسایی‌یه‌کانی به‌کارهێنانی بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان
1- خۆشـحاڵین به دووباره بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر چ بابه‌تێـک که له لایه‌ن ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ئاماده‌کرابێت یان به‌سـته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان یان بابه‌ته‌کانمان دابنرێت، به‌ڵام به مه‌رجێـک ئاماژه بکرێت به‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ئاماده‌کراوه. بۆیه پـێویست ناکات پـێشـتر مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگیرێت. بۆ زانیاری زیاتر ئی‌مه‌یڵ بۆ ئه‌و ناونیشـانه بنێره askvoa@voanews.com .
2- هه‌موو نووسین و فایله ده‌نگی و ڤیدیۆیی‌یه‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا موڵکی گشـتیـیه. وه‌لێ هه‌ندێـک وێنه و ڤیدیۆ هه‌ن که له ماڵپه‌ڕه‌که‌ماندا بڵاوده‌کرێنه‌وه هی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نین و ته‌نها مافی بڵاوکردنه‌وه‌یان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دراوه، بۆیه پـێویسته ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ش بکرێت ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌ک یان ڤیدیۆیه‌ک موڵکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نه‌بوو نابێت وه‌کو بابه‌ته‌کانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
3- ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مافی ئه‌وه‌ی پـێدراوه بابه‌ته‌کانی ئاسۆشێتد پـرێس AP له ماڵپه‌ڕه‌کانیدا بڵاوبکاته‌وه و هه‌موویان مۆری AP لێ دراوه و مافی دانی مۆڵه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌یان ته‌نها له ده‌سـتی ئاسۆشێتد پـرێسدایه.
4- لۆگۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا VOA به فه‌رمی تۆمار کراوه، بۆیه نابێت بۆ ڕیکڵامی بابه‌تی دیکه به‌کاربێت. به‌ڵام ده‌کرێت لۆگۆکه‌مان له ماڵپه‌ڕکاندا به‌کاربهێنرێت بۆ دانانی به‌سـته‌ر بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌مان.