له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی توندوتیژیه‌کان له سوریادا و هاوکاتی هه‌روادێ و زۆربوونی داواکان بۆ یه‌کخستنی ڕیزه‌کانی لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا، به‌ڵام له دواترین کۆنفرانسیدا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا نه‌یتوانی هه‌نگاو به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بنێت تا ته‌واوی لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له ژێر چه‌تری گوتارێکی هاوبه‌شدا کۆبکاته‌وه.
ئه‌م شکسته‌ش هه‌ستی بێهیواییه‌کی زۆری له‌ناو ڕای گشتی سوریاییه‌کاندا دروستکردووه و جۆرێکیش له نیگه‌رانی هێناوه‌ته ئاراوه و پرسیاری زۆریشی دروستکردووه، له‌وانه ئایا ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا به‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستایانه‌وه ده‌توانن وه‌ک پێویست ڕووبه‌ڕووی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ببنه‌وه یان نا؟
ڕێکنه‌که‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سوریا وه‌ک زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان، یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی درێژ بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش نه‌توانینی کۆنترۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا که له مانگی 3ی ساڵی 2011 ه‌وه ده‌ستی به ڕاپه‌ڕین کردووه دژ به ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی ڕژێمی سوریا.
شه‌لال گه‌دۆ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا وه‌ک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی وه‌های کردووه تا ئێستا یه‌کگرتن له نێوان ڕیزه‌کانی ئۆپزسیۆندا نه‌یه‌ته ئاراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناکۆکی و ململانێی لایه‌نه عه‌ره‌به‌کانی سوریا.
شه‌لال گه‌دۆ ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت ئاستی ناکۆکیه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی نیشتیمانی له سوریادا ڕێکنه‌که‌ون.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا له‌و بڕوایه‌شدایه ئێستا تۆپه‌که له مه‌یدانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادایه تا هه‌نگاو بنێت به ئاڕاسته‌ی لێکنزیکردنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان وه به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کورده‌کاندا.
یه‌کێک له‌و گله‌ییانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌کرێت ئه‌وه‌یه تا ئێستا نه‌یتوانیوه بوونێکی سیاسیانه بۆ خۆی پێکبهێنێت و هه‌روه‌هاش سه‌رکردایه‌تیه‌کی سیاسیانه و وه‌هاش باس ده‌کرێت که زیاتر کار و ئه‌رکه‌کانی خۆی له ململانێکاندا ده‌بینێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کان نه‌ک له‌وه‌ی پێکهێنانی گوتارێکی هاوبه‌ش بکاته یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی ، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کۆکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا.
دکتۆر نه‌بی ده‌شڵێت ئیخوانولموسلیمینه‌کانی سوریا ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤانه‌یان هه‌یه له پێکهاته‌ی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا وه‌ک مه‌حمود عه‌مۆ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه له ناو ڕای گشتی سوریادا.
به‌ڕیز عه‌مۆ ده‌شڵێت یه‌کێک له‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته بگیرێته به‌ر تا بتوانرێت بگوترێت ئۆپزسیۆنی سوریا ئۆپزسیۆنێکی ته‌ندروسته ئه‌وه‌یه دان به مافه‌کانی گه‌لی کورددا بنرێت له سوریای ئاینده‌دا، چونکه به‌شداری پێنه‌کردنی کورد له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا یانی نه‌بوونی یه‌کڕیزی له ڕیزه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
وه‌نه‌بێت فاکته‌ره‌کان هه‌ر ته‌نها فاکته‌ری ناوخۆیی بن کاریان کردبێته سه‌ر نه‌بوونی گوتارێکی هاوبه‌ش.
زه‌رده‌شت موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی و ده‌مڕاستی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت ناکرێت کاریگه‌ری ده‌ره‌کی له‌سه‌ر ئۆپزسیۆنه‌کانی سوریا به هێند وه‌رنه‌گیرێت.
زۆریک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ره‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له سوریادا شیانێکی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که به وردی و وریاییشه‌وه، سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا نه‌که‌ن.
ئه‌م جۆره ئاگاهیدانانه‌ش له ده‌مێکدایه زۆرێک له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که ده‌ڵێن هه‌وڵه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ وه‌رچه‌رخانی ڕووداوه‌کانه به ئاڕاسته‌ی شه‌ڕێکی تایفه‌یی له سوریادا، به‌ڵام ئاماژه به چۆنیه‌تی ڕێگه گرتن ناکه‌ن له ئه‌گه‌ره‌کانی ئه‌و شه‌ڕه وێرانکاره که به دووریش نازانرێت هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که‌ش بگرێته‌وه.