Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن له‌ ژێر ناونیشـانی " زیادبوونی گرژیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر" ده‌بێت


هاوکات له‌گه‌ڵ سووربوونی لایه‌نی کوردی و لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌ له‌سه‌ر کشـانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی، گرژیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ڕوویان له‌ زیادبوون کردووه‌، وه‌ ئێسـتا ده‌نگۆ‌ هه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌ نیازه‌ هێزێـکی گه‌وره‌ی تایبه‌ت پـێـکبهێنێت و له‌ ناوچه‌کانی پارێزگای که‌رکوک و دیاله‌ جێـگری بکات.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ئاگاهی داوه‌ له‌ مه‌ترسی هه‌ڵـگیرسـانی شه‌ڕی له‌شـکری له‌ نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان.
لێره‌دا پـرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا هه‌موو هه‌وڵه‌ ئاشـتیانه‌کان به‌ بنبه‌ست گه‌یشـتوون تاوه‌کو په‌نا بۆ هێزی له‌شـکری بـبرێت؟ ئه‌گه‌ر دۆخه‌که‌ ڕووه‌و شه‌ڕیش ڕۆیشت، ئایا شیانی هه‌یه‌ کێشه‌کانی یه‌کلایی بکاته‌وه‌؟
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێت که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که‌ ده‌بن:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
بایه‌زید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
XS
SM
MD
LG