ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو بوو، له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا به ئاماده بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، مه‌سرور بارزانی وه‌ک ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستنیشانکرا و هه‌روه‌هاش دکتۆر خه‌سره‌و گوڵ موحه‌مه‌د وه‌ک جێگری ڕاوێژکاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی باسده‌کرێت ئه‌رکه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته ئاسایشیه‌کانه له هه‌رێمه‌که دا و هه‌روه‌هاش بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانه.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێن به گژدا چوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و ڕێگه گرتن له قاچاغچێتی به‌نگ و موخه‌ده‌رات به‌شێکی تری کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌یه.
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌پێی بڕیاری ژماره 11ی ساڵی 2011 بووه و وه ده‌زگا ئاسایشیه‌کانی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و دامه‌زراوه ئاسایشیه‌کانی تریش ده‌بنه ئه‌ندام تیایدا.
ئه‌و یاسایه که ڕه‌هه‌ندیکی نیشتیمانیانه‌ی هه‌یه، به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا په‌سه‌ند کراوه.
ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نه‌بوونه مایه‌ی بێده‌نگی چوار لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمه‌که‌دا. فراکسیۆنه‌کانی ئۆپزسیۆن له په‌رله‌ماندا (گۆڕان - یه‌کگرتووی ئیسلامی- کۆمه‌ڵی ئیسلامی - ئاینده) ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه و تیایدا ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئاسایشیه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه به ناڕه‌وا داده‌نێن.
دامه‌زراندنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراق و ده‌وڵه‌تی یاسای نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که ڕه‌خنه له‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌گرێت و وه‌هاش ناودێری ده‌کات که هه‌نگاوێکی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
موئه‌یه‌د ته‌یب تاهیر، ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا په‌یوه‌ندییان هه‌یه به ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداوه.
ده‌مـڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته به هه‌رێمی کوردستان و پێویست ناکات له‌گه‌ڵ به‌غدادا باس بکرێت وه‌ک هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا ده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و ناڕه‌زاییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌یه، ئه‌و تان و پۆ حیزبیه‌یه که به ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه دیاره و دابه‌شکردنی پۆسته‌کانیه‌تی له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که، (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان).
سۆزان شیهاب، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به یاسا دامه‌زراوه و ئه‌و یاسایه‌ش ڕێگه نادات ئه‌نجومه‌نه‌که ببێته ئه‌نجومه‌نی لایه‌نه‌کان.
سۆزان شیهاب ده‌شڵێت هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی پێدامه‌زراوه، په‌رله‌مان ده‌توانێت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا بکات.
به‌ڵام عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت نه‌خێر هه‌رگیز وا نییه و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له سه‌روو لێپێچینه‌وه کردنه له‌گه‌ڵیدا.
عه‌دنان عوسمان ده‌شڵێت ئه‌وی مایه‌ی نیگه‌رانین له‌م ئه‌نجومه‌نه و له پێکهاته‌که‌شی بوونی ده‌سه‌ڵاته‌کانیه‌تی و ده‌شڵێت مه‌ترسیه‌کان چه‌ند دیوێکی هه‌یه.
بێ له‌مانه وه‌ک سه‌رگوڵ ڕه‌زا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت پێکهێنانی ئه‌م ده‌زگا نوێ ئاسایشیه ده‌بێته ته‌گه‌ره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاکسازی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌خوازێت چاکسازی بکات ئه‌وا پێویسته گوێی له ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ببێت.
پانۆراما ده‌چێته لای دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
دکتۆر کامه‌ران، له‌و بڕوایه‌دایه پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم گرنگه، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌هۆی پێکهاته‌که‌یه‌وه ده‌شێت ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادیه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا.
له پێکهاته‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نوێ ئاسایشیه‌دا هیچ لایه‌نێکی تری سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا به‌شدار نین.