له‌م دواییه‌دا گرژی و ئاڵۆزی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیادیکردووه له ئاکامی ڕه‌وانه‌کردنی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ ناوچه سنووریـیه‌کانی عێراق و سوریادا ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 وه به‌ده‌ست هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه‌یه.
عه‌بدو‌لباری زێباری ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا له‌و باره‌یه‌وه گوتی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌ت نیشانه‌ی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ته‌ندروست و ڕاسته‌وخۆیه له نێوان هه‌ردوو لایاندا که وایکردووه جۆرێك له بێ متمانه‌یی له نێوانیاندا دروستبێت.
گوتیشی به گوێره‌ی ماده‌ی 110 ی به‌شی دووه‌می ده‌ستوری عێراق ده‌بێت پاراستنی سنووری عێراق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدرال بێت، به‌ڵام ده‌بێت به گوێره‌ی ده‌ستوریش هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌وانه کورد له‌و هێزه به‌شداربن. به‌و پێیه ده‌بوایه هێزی فیدرالی له سه‌دا 20 ی کورد بوایه به‌ڵام رێژه‌که‌یان له ئێستاکه‌دا له‌سه‌دا 4 تێپه‌ڕنابێت. هه‌ر بۆیه هه‌بوونی هێز له‌و ناوچه‌یه مه‌ترسی لێده‌کرێت.