زمانی ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا زبر بووه و له‌وه‌تای ڕووداوه‌کانی 17 ی دووی ساڵی پاره‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره هه‌ردوو لا بکه‌ونه هێرشکردنی ڕاگه‌یاندن بۆسه‌ر یه‌کتری.
دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئاسایشی هه‌رێم، ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ژووری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ڕه‌وه‌شی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا، کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌که‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدادا، دیمانه‌که‌ی ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مانه هه‌موو ده‌شێت وه‌ک به‌شێک له ده‌رکه‌وتنی ئه‌م کێشانه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان لێی بڕوانرێت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه جه‌خت له پێویستی ده‌کاته‌وه بۆ گۆڕانکاریکردن له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا.
له دواترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان واته که‌ی ئێن ئێن، نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌ڵێت "پارتی حەقی خۆیەتی، سیستەمی ویراسی لەناو ئەواندا پەیڕەو دەکرێت، بەڵام ئەو سیستەمەی کە لەلایەن ئەندامانی پارتی قبوڵە جۆری سەرۆکایەتی بەو تەریقەیە بێت، ناتوانن بیسەپێنن بەسەر کۆمەڵگەی کوردی‌دا، چونکە کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتو و کراوەیە و کۆمەڵگەیەکە لەم سەردەمەدا باوەڕی بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات هەیە، باوەڕی بەوە هەیە کە جارێک حیزبێک بیباتەوە و جارێک حیزبێک بیدۆڕێنێت، باوەڕی بەوە هەیە کە سەرۆکەکان و سەرکردەکانمان بە هەڵبژاردن بێنە پەرلەمانەوە و بە هەڵبژاردن ئەنجومەنی وەزیران دروستببێت و ئەو دەسەڵاتانە لە یەکتری جیابکرێتەوە، نەک هەموی کۆبکرێتەوە لە دەستی کەسێکدا یان لە دەستی بنەماڵەیەکدا".
له به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه به ناونیشانی په‌یامی پێویست بۆ گۆڕان وه تیایدا هاتووه " گه‌ر ئه‌وان ئه‌رك و ئامانجی خۆیان ته‌نیا به دژایه‌تی پارتی و بارزانی پێناسه ده‌كه‌ن و تا ئاستی تێكدان و پیلانگێڕی نهێنی و ئاشكرا، ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانیش له پێناو ئه‌م ئامانجه‌یان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا لێیان قبوڵ ناكرێت و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌و ڕاستیه باس بکات که له دیمانه‌که‌یدا نه‌وشیروان موسته‌فا هیچ هێرشێکی نه‌کردووه.
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ده‌شڵێت به‌شدارینه‌کردنی گۆڕان له کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هۆکاری خۆی هه‌بووه و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه گۆڕان ڕای خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌واوی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
به‌رنامه‌ی پانۆراما هه‌وڵی په‌یوه‌ندی کردنی دا به ده‌مڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به‌ڵام مه‌خابن ته‌له‌فونه‌که‌ی داخرابوو.
وه‌لێ عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنی کوردستانی (پارتی) ده‌ڵێت سه‌ره‌تای کێشه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێدوانه‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا.
له په‌یامه پێویسته‌که‌ی پارتیدا بۆ گۆڕان ده‌سته‌واژه‌کانی پلانگێڕی نهێنی و ئاشکرا و هه‌روه‌هاش لێیان قه‌بوڵ ناکرێت به‌کارهێنراون .
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌اته‌وه ئایا هه‌نگاوی داهاتوو چی ده‌بێت؟
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشانه وه‌ک ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت کێشه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ده‌شڵێت پێی وا نییه کێشه‌کان له ئێستادا له پێویست زیاتر قوڵ ببنه‌وه و بگاته ڕاده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه یان ڕووداوه‌کانی هاوشێوه‌ی 17 شوباتیان لێبکه‌وێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه به‌و مانایه نییه هه‌وڵه‌کان بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا پشت گوێ بخرێن.
ڕۆژنامه‌وان و چاودێری سیاسی شوان موحه‌مه‌د به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت، ئه‌م کێشانه هه‌م ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆیان هه‌یه و هه‌میش پێویسته خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی سیاسیانه‌یان بۆ بکرێت.
شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت ناکرێت له هه‌ڵایسانی ئه‌و ناکۆکیانه‌دا مه‌سه‌له‌ی تاکڕه‌وی و په‌نا بردنه به‌رده‌م به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌کان فه‌رامۆش بکرێن و قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌کرێت.
شوان موحه‌مه‌د، ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌ختی ئازاد و ڕه‌وا ده‌شێت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیانه‌ی ناو هه‌رێمه‌که، باشترین چاره‌سه‌ر بێت بۆ ڕه‌وشه‌که.
شوان موحه‌مه‌د ده‌شڵێت له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به قه‌یران و ناکۆکی سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا ناوده‌برێن ناکرێت له فاکته‌ره ناوچه‌ییه‌کان داببڕێندرێن، به تایبه‌تیش له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیادا.
ده‌قی لێدوانه‌کانی به‌شدارانی پانۆراما، له‌م فایله ده‌نگیه‌ی لای خواره‌وه‌دایه.