به‌شداربووان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که بریتی بوون له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که به ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆنه‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگی پێکهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه که ئه‌رکه‌که‌ی دانوستاندن کردنه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌نددا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردن بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا باسیش له‌وه کراوه ده‌شێت که‌سانی بێلایه‌ن و ئه‌کادیمی و چاودێری سیاسیش به‌شدار بن له پێکهاته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا.
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمیش ئه‌ندام ده‌بن تیایدا.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ده‌مێک بوو گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراق فه‌رامۆشی کردوون، کاتێک که دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کرێت.
ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕه‌هه‌ندێکی نیشتیمانیانه‌ی هه‌یه و وه‌ک زۆرێکیش له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێم جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تایبه‌تمه‌ندی و گرنگی خۆی ده‌بێت.
دکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی (یه‌کێتی) ده‌ڵێت یه‌کێک له گرنگیه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، سڕینه‌وه‌ی دیارده‌ی "سه‌رکه‌وتن بۆ من و شکست بۆ هه‌مووان" ه.
یه‌که‌م کۆبوونه‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کرا که هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی کۆکرده‌وه، وه‌ک دکتۆر سه‌روه‌ر ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک پێویستی هه‌ن بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه که ده‌بێت بۆی بڕه‌خسێنرێت.
ژیان عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمه له‌سه‌ر لیستی کوردستانی (پارتی) و ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش خاوه‌نی بڕیار نابێت.
ژیان عومه‌ر ده‌شڵێت پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندن په‌یوه‌ندی نییه به مه‌سه‌له‌ی کارا کردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ئه‌رکه‌که‌ی جیاوازه.
به‌ڵام سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان (گۆڕان) ده‌ڵێت پێکهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه پاشخانی خۆی هه‌یه و یه‌کێک بووه له‌و پێشنیازانه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن بۆ چاکسازی کردبوویان له هه‌رێمدا.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج ، ده‌شڵێت متمانه‌ی سه‌ره‌کی بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه له‌ژێر سه‌ر‌په‌رشتی په‌رله‌ماندا بێت و متمانه‌ی په‌رله‌مانی پێبدرێت.
مه‌رجێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتنی کار و ئه‌رکه‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، وه‌ک سه‌رگوڵ ڕه‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم (کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ده‌ڵێت بوونی خواستی سیاسیه له هه‌رێمه‌که‌دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندن.
سه‌رگوڵ ڕه‌زا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌شێت شێوازی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستان خۆی وا‌بکات ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت گه‌ش بین نییه به‌رامبه‌ر به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه.
پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فێدراڵی له ده‌مێکدا هه‌رێمی کوردستانی عێراق گیرۆده‌ی ژماره‌یه‌ک گرفت و قه‌یرانی ناوخۆییه، وه‌ک به‌یان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم (یه‌کگرتووی ئیسلامی) ده‌ڵێت ڕێکخستنی ناوماڵی کورد خۆی له خۆیدا کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم .
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه.