هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران که هاوپه‌یمانی سوریایه له تاران میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کرد له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری و چۆنێتی کۆتایی هێنان به شه‌ڕی سوریا که تێدا نوێنه‌رانی ڕووسیا، چین، عێراق، ئه‌فغانستان و پاکستانشی له خۆگرتبوو.
محییه‌دین پاڵانی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنکه له که‌نه‌دا له وتوێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی من پێموایه ئێران ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی بۆیه سازداوه له لایه‌که‌وه وه‌ڵامێک بوو بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی سوریا که ئێران لێی بێ به‌شکرا و له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستانی سعوودی پێشنیاری کردووه کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ک له‌وه‌ی که له‌ولا بێ به‌شیان کردووه و له‌و کوبوونهوهیهشدا که‌م ده‌وری ده‌بێت و ده‌ستی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نابێت که عه‌ره‌بستانی سعوودی سازیده‌دات ، ئێران ده‌وره‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه، جا هه‌موو هه‌ڵه‌که‌ی ئه‌و پشتیوانی زۆرتر بۆ حکومه‌تی سوریا دابین بکات و له‌و بارودۆخه ڕزگاری بکات.
محییه‌دین پاڵانی ده‌شڵێت سازدانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی تاران له‌سه‌ر سوریا زیاتر بۆ ڕاگه‌یاندن بووه، ئه‌گینا نه له شانۆی جیهانی و نه له شانۆی هه‌رێمیدا هیچ که‌س به جدی وه‌رینه‌گرتووه.