هه‌رچه‌نده هه‌وڵ و کۆششه‌کان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که عێراق تێیکه‌وتووه، به‌ڵام گرژییه‌کان له نێوان کوتله سیاسییه‌کاندا هه‌ر به‌رده‌وامن و گرژتر ده‌بن به تایبه‌تیش کێشه‌ی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر و حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به ڕێبه‌ری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری مالیکی.
شیروان شه‌میرانی شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراق و ڕۆژهاڵاتی ناوه‌ڕاست له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به ئاماده‌کارییه‌کان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی گوتی ئه‌وه‌ی که له گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ته‌نها ئه‌و کۆنگره نیشتیمانیـیهیه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوای ده‌کرد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق بۆ تاووتوێکردنی ئه‌و بارودۆخه نا هه‌موار و نائاشتیانه‌ی عێراق. ده‌شڵێت باوه‌ڕ ناکه‌م جگه له‌وه هیچ شتێکی تری لێ چاوه‌ڕوان بکرێت.
شه‌میرانی ده‌شڵێت تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان بووه‌ستێت، به‌ڵام زیاتر به‌لای ئه‌و چاکسازی پرنسیپی گفتوگۆ و دانوستانه که ئه‌ویش زیاتر له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی دید و بۆچوونی هه‌نووکه‌ی لایه‌نی شیعه‌دا ده‌گونجێت.