Accessibility links

مێزگردی هه‌فته‌: فاکته‌ره‌ گرنگه‌کان له‌ هه‌ڵبژادنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا


هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا که‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 6 ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، 57 هه‌مین هه‌ڵبژادنه‌ که‌ به‌ فه‌رمی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك بۆ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ 17 ی دیسه‌مبه‌ر دیاری ده‌کرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هاوشانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سیناتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێ سیناتوره‌کانیش هه‌ڵده‌بژێردرێن و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ 113 هه‌مین کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌ڵبه‌ته‌ زۆر فاکته‌ر هه‌ن که‌ ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی داهاتووی ئه‌مه‌ریکا، ئێدی ئایا ده‌نگده‌ران زیاتر چ خاڵێك وه‌به‌رچاوده‌گرن ، سه‌رۆکی ئێستاکه‌ی ئه‌مه‌ریکا تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌رفه‌تی هه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی قۆناغی دووهه‌مینی سه‌رۆکایه‌تی، چ فاکته‌رێك گرنگه‌ به‌لای ده‌نگده‌رانه‌وه‌، دوا رۆژی ئابوری ئه‌مه‌ریکا، سیاسه‌تی ناوخۆ، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، بیروباوڕی ئاینی چ ڕۆڵێکی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه‌، که‌مینه‌کان تا چ ڕاده‌یه‌ك کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر زیادکردنی ڕێژه‌ی براوه‌ و ئایا کێ هه‌ڵده‌بژێرن سه‌رۆك باراك ئۆباما وه‌ك سه‌رۆکێکی دیموکرات و یاخود مت رۆمنی وه‌ك سه‌رۆکێکی کۆماری. ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌ند پرسیارێکی تر هاوکارمان شایان پاشا له‌ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی تاووتێکردوون‌ : دکتۆر کرمانچ گوندی پروفیسۆر له‌ زانگوی تێنیسی سته‌یت له‌ ناشڤیل له‌ تێنیسی و دکتۆر ئاوات عه‌لییار شیکه‌ره‌وه‌و شاره‌زای بواری سیاسی له‌ مه‌نڤه‌س له‌ تێنیسی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG