له‌م دواییه‌دا د. کرمانچ گوندی پرۆفیسۆر له زانگۆی تێنیسی سته‌یت له ناشڤیڵ له ولایه‌تی تێنیسی له ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی کوردستانی عێراقی کردبوو. به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به باشی زانی هێندی مه‌سه‌له‌ی که په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی کوردستان و په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند بابه‌تێکی تر له‌گه‌ڵی تاووتوێ بکات.
د. کرمانج له ده‌قی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا پێی وابوو کوردستان مرونهتێکی زۆری له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشانداوه. وه گوتی ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ی هه‌بێت و له بیری نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی له به‌ین بچێت ، شتێك نامێنێته‌وه که ئۆپۆزسیۆن له به‌رامبه‌ریدا کاربکات.
له‌مه‌ڕ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له کوردستاندا، د. کرمانج گوتی گرانییه‌کی زۆر هه‌یه و پێویسته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵبدات به هاوکاری له‌گه‌ڵ کابینه‌ی وه‌زیران و په‌رله‌مان فۆرمولایه‌کی نوێ بۆ بازاڕی کوردستان دروست بکه‌ن و جێبهجێیبکهن که بازاڕ ئاسانتر بکات و ژیانی خه‌ڵکی خۆشتر بێت ئه‌وسا پێی وابوو گله‌یی له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان که‌مده‌بێته‌وه.