که‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که سه‌رۆک ئۆباما له به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره کۆماریـیه‌که‌ی مت ڕامنی له یه‌که‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا لاواز دیاربـبێت، بۆیه زۆربه‌ی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکا ڕامنیـیان به سه‌رکه‌وتوویه‌کی زۆر ڕوون ڕاگه‌یاند.
سوره‌یا فه‌لاح چالاکوانی مافه‌کانی ژنان بنکه له کالیفۆرنیا ده‌ڵێت ڕاوێژکارانی سه‌رۆک ئۆباما پـێشبینیـیان نه‌کردبوو مت ڕامنی بتوانێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا به باشی به‌شـداری بکات، چونکه ئه‌وان هه‌میشه وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندێـکی خاوه‌ن زانیاریـیه‌کی که‌م سه‌یریان کردووه. له به‌رامبه‌ریشـدا ڕامنی به شێوه‌یه‌کی وه‌ها باش ئاماده‌کردبوو که توانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که وه‌ک داگایی‌کردنێـک بۆ ئۆباما لێبکات، بۆیه ئۆباما زیاتر به‌رگری له‌خۆی ده‌کرد وه‌ک له‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی خۆی ڕوون بکاته‌وه.