بنینۆ ئه‌کینۆ سه‌رۆکی فلپـین ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌ته‌که‌ی و سه‌رهه‌ڵـداوانی موسڵمانی وڵاته‌که‌ی به ڕێـکه‌وتنێـک گه‌یشـتوون که تیایدا مافی ئۆتۆنۆمی به ناوچه‌ی مینداناوی موسڵمان له باشوری وڵاته‌که ده‌درێت.
هه‌ردوولا له کوالالهمپوری پایته‌ختی مالیزیا به‌م ڕێـکه‌وتنه گه‌یشـتوون که کۆتایی به نزیکه‌ی 40 سـاڵ له شه‌ڕی نێوانیان ده‌هێنێت ، ئه‌وه‌ی تیایدا زیاتر له 120 هه‌زار که‌س کوژران.
سه‌رۆکی فلپـین که له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌وه به‌یانـنامه‌که‌ی خوێنده‌وه گوتی ڕێـکه‌وتن کراوه له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات و داهاته‌کانی وڵاته‌که. گوتیشی هه‌رێمه‌که به بهنگاسامۆرۆ ناودنرێت.
چاوهڕواندهکرێت ڕێـکه‌وتنه‌که به فه‌رمی له مانێلای پایته‌خت مۆربکرێت.
له واشنتن، هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵی خۆی به ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌ربڕی و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد به ته‌واوی پابه‌نی بـبن و کار بۆ ئاشـتی و گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن و ژیانێـکی باشـتر بۆ خهڵـکهکهیان دابین بکه‌ن.