Accessibility links

ئیبراهیمی ئاگاهی ده‌دات له‌ مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕی ناو سوریا بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری


ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌لئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و قه‌یرانی ناو ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌ودیو سـنووره‌کانی سوریاش بگرێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌ڕ و شک بسووتێن.
ئیبراهیمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی لوبنانی له‌ به‌یرووت ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و داوای له‌ حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د کرد ده‌سـتپـێشخه‌ری بکات له‌ ئاگربه‌سـتێـک که‌ پـێشنیاری کردووه‌ له‌ کاتی جه‌ژنی قورباندا هه‌ردوولا پابه‌ندی بن. گوتی ئۆپـۆزسیۆن پـێـیان گوتووه‌ ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌ت هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بنێت، ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ پابه‌ندی ده‌بن.
ئیبراهیمی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لوبنان میشێل سوله‌یمان و سه‌رۆک وه‌زیر نه‌جیب میقاتی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه‌بیهـ به‌ری کۆبووه‌وه‌. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێران له‌ تاران کۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتگیری بۆ پـێشـنیاری ئاگربه‌سـته‌که‌.
ئیبراهیمی له‌ پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌ بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی سوریا که‌وا 19 مانگی خایاندووه‌، سه‌ردانی وڵاتانی سووننه‌ی ناوچه‌که‌ی کردووه‌ و هه‌روه‌ها ئێرانی شیعه‌ئاینزا.
XS
SM
MD
LG