ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری یه‌کجاری ده‌ده‌ن له پێشبڕکێیه‌کی زۆر نزیکی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی نێوان سه‌رۆک به‌راک ئۆباما و کاندیدای کۆماریه‌کان میت ڕامنی.
ڕاوه‌رگرتنه نیشتیمانییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن کاندیداکان له ڕهکهبهرییهکهدا زۆر لێک نزیکن و جابۆیه تا توانییویانه دههاتوچۆی سه‌ردانی ویلایه‌ته گرنگه بڕیارده‌ره‌کاندا بونه به هیوای بردنه‌وه‌یان.
له دوا ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێدا، سه‌رۆک ئۆباما کاتێکی زۆری ده‌ربازکرد له ویلایه‌تی ئۆهایۆ له ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریکا به‌و هیوایه بۆ گه‌ڕی دووهه‌م هه‌ڵبژێردرێته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی:
"ئه‌مه ته‌نیا بژاره‌یه‌ک له نێوان دوو کاندیدان یان دوو پارتان نیه. هه‌ڵبژاردنه‌که بژاره‌یه‌ک له نێوان دوو دید و بۆچوونی ئه‌مه‌ریکان."
میت ڕامنی کۆماری له دوا ساته‌کان سه‌ردانی ویلایه‌تی پێنسلڤێنیای کرد، ویلایه‌تێکی ئهغلهبه ده‌نگ به دێموکراته‌کان ده‌دات، به‌ڵام ڕاوه‌رگرتنه‌کانی ئه‌م دواییانه نیشان ده‌ده‌ن پێشبڕکێیه‌که نزیک بۆته‌وه. ڕامنی گوتی:
" ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌یه پێی سه‌یره داخوا کاری باشتر و مووچه‌ی باشتر شتێکی ڕابردوویه، ئه‌وه ئه‌من په‌یامێکی ڕوون و جیدیم هه‌یه. له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌ری دروست، ئه‌مه‌ریکا ده‌بووژێته‌وه."
به‌ڵام هه‌ر دوو کاندیده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زۆڕینه‌ی ده‌نگه‌کان له یه‌که یه‌که‌ی ویلایه‌ته‌کان ببنه‌وه به پێ ژماره‌ی ده‌نگی تایبه‌تی بۆیان دیار کراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حهشامهتیان، و هه‌ر کاندیدێکی 270 و یا زیاتر ده‌نگی" ئهلێکترۆل" له 538 بباته‌وه به براوه ڕاده‌گه‌یندرێت.
شاره‌زا سیاسییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دان نزیکه‌ی 40 له 50 ویلایه‌ته‌کان پشتگیری به هێز له یه‌کێک له دوو له پاڵێوراوه‌کان ده‌که‌ن، 10 ویلایه‌ت ده‌مێننه‌وه که به ویلایه‌تی بڕیار ده‌ر یانیش ویلایه‌تی جۆلانه‌یی به‌ناوبانگن، له‌وی نازاندرێت ئاکامه‌کان چ ده‌بن و هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێ هه‌ردوو پاڵێوراو هه‌وڵه‌کانیان چڕتر کردونه‌ته‌وه.
ویلایه‌ته‌کانی سه‌رنجی زۆریان له دوا ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی پێشبڕکێ دراوه‌تێ بریتین له: ئۆهایۆ، فلۆریدا، ڤرجینیا، کۆلۆرادۆ، ئایوا، نیوههمپشر و ویسکانسن.
چاودێری سیاسی دێرین تۆم دیفرانک له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌ڵێت سه‌رۆک به جیاوازیه‌کی که‌م له پێشه‌وه‌یه له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌کانی 'جۆلانه‌یی'. تۆم دیفرانک ده‌ڵێت:
"سه‌رۆک ئۆباما هه‌لێکی که‌می بۆ هاتۆته پیش که پێشتر وێنه‌ی نه‌بوه، زۆرتریش له به‌ر ئه‌وه‌ی له نێو چه‌ندین ئه‌یاله‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وانه‌ی واناسراون له ههلمهتهکهدا هیچ کاندیدایه‌ک زۆرینه‌ی نیه، وێده‌چێت پێشه‌نگ بێت. به‌ڵام ڕاده‌ی پێویستی ده‌نگ له ئه‌م حه‌وت، هه‌شت یان نۆ ئهیالهتانهدا ئه‌وه‌ند لێک نزیکن که ده‌کرێت ئه‌گه‌ری هه‌ر ئاکامێک هه‌بێت."
پێشبرکێیه‌که لێک نزیکتر بۆوه له‌پاش ئه‌وه‌ی میت ڕامنی له یه‌کم ڕۆبهڕوبونهوهی سه‌رۆکایه‌تی نواندنی به‌هێزی له خۆ نیشاندا. به‌ڵام شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن بۆی هه‌یه سه‌رۆک سودی وه‌رگرتبێت له ڕوماڵکردنی هه‌فته‌ی ڕابردووی دوای زریانی ساندی له که‌ناری ڕۆژهه‌لاتی دا و ڕۆڵی ڕاسته‌و خۆی له ڕێنومایی کردنی هه‌وڵه فریاگوزارییه‌کانی حکومه‌تی فێدرال.
و هه‌روه‌ها، دوا ڕاپۆرتی حکومه‌تی فێدرال له‌سه‌ر ڕێژه‌ی بێ‌کاری ئه‌نجامی باشتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرا نیشاندا.
لاری سه‌باتۆ ناوه‌ندی سیاسه‌ت له زانکۆی فیرجینیا به‌ڕیوه ده‌بات و ده‌ڵێت:
" هه‌میشه چاو له دواین حه‌وتووی ده‌که‌ی ببینی له هه‌ڵبژاردنێکی لێکنزیکدا کام کاندید که‌مێك زیاتر بۆ پێشه‌وه ده‌چێت. له نێوان هاتنی تۆفانی سه‌ندی و راپۆرتی سه‌باره‌ت به کاروپیشاندا سه‌رۆک ئۆباما بۆ پێشه‌وه چوو."
به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له چاودێران ده‌ڵێن هه‌رکه‌سێک له ڕۆژی سێ شه‌ممه بباته‌وه، بۆی هه‌یه وڵات تا پاشه‌ڕۆژێکی دیار به دابه‌شی بمێنیته‌وه.
شیکه‌ره‌وی سیاسی دێفد گرگن له دیمانهک له گه‌ڵ گوتی: CBS کاناڵی
" بۆمن هه‌موو کاتێک پرسیار ئه‌وه نه‌بوه کێ ده‌یباته‌وه به‌ڵکو ئایا براوه‌که ده‌توانێت وڵات به‌ڕێوه‌ببات؟ ئایا براوه‌که ده‌توانێت ئێمه له ئه‌و ئاسته شپڕێویه بێنێته ده‌ر که تێیداین و پلان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی که‌سری بودجه دابنێت و کاره‌کانی تر ئه‌نجام بدات که پێویسته ئه‌م وڵاته بخاته گه‌ڕ. وابیرناکه‌مه‌وه براوه که فه‌رمانێکی هه‌بێت. ئێمه وڵاتێکمان ده‌بێت که هه‌روا به‌توندی جێاوازی تێدا ده‌مێنیته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ولات سه‌خته."
بێجگه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی، پێشبڕکێ له سه‌ر هه‌ر ته‌واوی435 کورسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و 33 کورسی له 100 کورسی ئه‌نجومه‌نی سیناتۆران له کۆنگرێسی ئهمهریکاههیه.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت کۆماریه‌کان زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ده‌ست خۆدابهێڵنهوه، هه‌رچه‌نده بۆی هه‌یه دێموکراته‌کان چه‌ند کورسیه‌ک به ژماره‌ی کورسیه‌کانی ئێستایان زیاد بکه‌ن.
زۆربه‌ی شیکه‌ره‌وان چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن کۆماریه‌کان زۆرینه له سه‌نه‌ت نه‌به‌نه‌وه که ئێستا دێموکراته‌کان به 53 کورسی زۆرینه‌ن به‌رامبه‌ر به 47 کورسی ده‌ده‌ست کۆماریه‌کان دایه.