سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی هێزی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی له هێزه‌کانی سوپای عێراق دوربکه‌ونه‌وه و ئیستفزازیان نه‌که‌ن.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی مالیکی له چیـیهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئایا له‌به‌ر نیگه‌رانی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی کورده له‌سه‌ر ئۆپـهراسیۆنهکانی دیجله یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی پـێشمه‌رگه له ناوچه جێ ناکۆکه‌کاندا کۆکراونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فه‌رهاد ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌موو بابه‌ته‌که نیـیه، چونکه مالیکی شـکستی هێناوه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته له ڕووی ئاسایشی و خزمه‌تگوزاری و سیاسیش. بۆیه مالیکی ده‌یوێت قه‌یرانێـکی دیکه په‌یدا بکات تاوه‌کو خه‌ڵـکی ئاگایان له قه‌یرانه سه‌ره‌کیـیه‌کان نه‌بێت.
له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌رکرده‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله گوتوویانه کورد ده‌بێت به وه‌ره‌قه‌ی تایبه‌ته‌وه بێنه که‌رکوکه‌وه، به‌ڕێز ئه‌تروشی ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌وان ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن، چونکه ئه‌و ناوچانه هه‌مووی له ژێر ده‌سـتی کورددایه.