ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا به‌لایه‌نی که‌م 34 که‌س کوژران.
چالاکوانان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان گه‌ڕه‌کی جه‌رمانه‌ی کردبووه ئامانج که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کرستیان و دورزین. که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن شوێنی ڕووداوه‌که‌یان نیشـان دا که چۆن زیانێـکی گه‌وره به ناوچه‌که که‌وتبوو و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌کانیان ده‌دا.
ئاژانسی دهنگوباسی سانای حکومه‌تی سوریا گوتی که‌سانی خۆکوژی تێرۆرست هێرشه‌که‌یان ئه‌نجامداوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت 5 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شـارۆچکه‌ی معه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش هاوکاتی شه‌ڕوپـێـکدادانی توند له له نێوان سه‌رهه‌ڵدوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت له ده‌روازه‌ی خوارووی شـارۆچکه‌که.
هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕیفی حه‌له‌ب فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی جۆری میگ خراوه‌ته خوارێ. هه‌روه‌ها ڤیدیۆیه‌کیان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشـان ده‌درێت خه‌ڵـکێـکی زۆر گه‌یشـتوونه‌ته شوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که.