ناکرێت شه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی شارۆچکه‌ی سه‌ری کانی له سوریادا که له نێوان جه‌نگاوه‌رانی کورد و هه‌ندێک لایه‌نی به ئۆپزسیۆنی چه‌کدار ناودێر کراون ته‌نها وه‌ک ڕه‌هه‌ندێکی بۆشایی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن لێی بڕوانرێت.
ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م جۆره ڕووداوانه وه‌ک زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ری کۆکن ده‌کرێت گه‌لێک خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ بکرێت له ڕوانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کورد و عه‌ره‌ب له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش کاریگه‌ری و هێزی وڵاتانی تر له ناوچه‌که‌دا له ڕووداوه‌کانی سوریادا.
ئه‌م جۆره ڕووداوانه کاریگه‌ریشی ده‌بێت به‌سه‌ر گۆڕینی ئاڕاسته‌کان و هاوسه‌نگی هاوکێشه نوێیه‌کانی ڕه‌وشی سوریا، یه‌ک له‌وانه ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی په‌ک که‌وتنی هه‌وڵه‌کانن بۆ یه‌کخستنی لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی وڵاته‌که.
ئه‌م شه‌ڕانه‌ی سه‌ری کانی له ده‌مێکدایه که ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆنی سوریا بۆخۆیان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که یه‌کێک له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی درێژبوونه‌وه‌ی تا ئێستای ته‌مه‌نی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د یه‌کنه‌بوونی ئۆپزسیۆنه‌کانه.
شه‌ڕه‌کانی سه‌ری کانی ده‌مانخاته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک پرسیاره‌وه له‌وانه ، ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌بی سوریا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، یانیش ئایا ئه‌و شه‌ڕانه و یاریه سیاسیه‌کانی پشتی په‌رده ده‌بنه بنه‌مای ئاینده چاوه‌ڕوانکراوه سیاسیه‌که‌ی سوریا؟
به‌ڵام سه‌ره‌تا بابزانین له سه‌ری کانی چی ڕوویدا و چۆنیش ڕوویدا؟
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌یان هه‌ڵایسانوه له سه‌ری کانی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کان به شۆڕشی سوریاوه نییه و ئامانجیان ته‌نها کاری تێکده‌رانه‌یه و به پیلانێکی هه‌رێمیش ناودێری ده‌کات.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاوه کورد له سوریادا جه‌ختی له گرتنه‌به‌ری ڕێوشێنی ئاشتیانه کردووه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی و به‌و داوایانه‌ی که هه‌ن.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌کان له سوریادا به گشتی لایه‌نه کوردیه‌کانی وڵاته‌که ده‌خاته به‌رده‌م بیرکردنه‌وه له هه‌بوونی هێزی چه‌کداری، هێزێکی چه‌کداری بۆ خۆپاراستن نه‌ک بۆ شه‌ڕ.
عه‌بدولباقی یوسف ده‌شڵێت ئه‌وه زۆر گرنگه که بزانرێت پێویسته و ده‌شبێت ئه‌و هێزه چه‌کداریه کوردیه تایبه‌ت بێت به کوردستانی سوریا و لایه‌نه‌کانی کوردی سوریا خۆیان پێکی بهێنن نه‌ک لایه‌نی تر.
به‌لای دکتۆر به‌نگی حاجی ، جێگری سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردی سوریا له ده‌ره‌وه ده‌ڵێت به هه‌ر بارێکیاندا بێت ته‌واوی ڕه‌وشه‌که له ئه‌ستۆی ئۆپزسیۆنی سوریایه که به ناوی زل و دێی وێران ناودێری ده‌کات.
شه‌ڕه‌کانی سه‌ری کانی ڕووداویک نییه ڕوویدابێت و تێبپه‌ڕێت وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هۆشه‌نگ بروکا به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤانه‌ش به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێستای وڵاته‌که‌وه و هه‌روه‌هاش به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه‌وه جێده‌هێڵێت.
به‌ڕێز بروکا ده‌شڵێت ئێستا و پاش ڕووداوه‌کانی سه‌ری کانی پێویسته لایه‌نه کوردیه‌کانی سوریا به ئاڕاسته‌ی یه‌کخستنی ڕیزه‌کانیاندا هه‌نگاو بنێن.
له هه‌مان ده‌مدا وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر، چالاکوانی سیاسی کوردی سوریا ده‌ڵێت ناکرێت وه‌ها سه‌یر بکرێت که ڕووداوه‌کانی سه‌ری کانی هه‌ر ئه‌و جاره بووه و کۆتاییپێهاتووه، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته به ئاگاهیه‌وه له ڕه‌وشه‌که بڕوانرێت.
وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر ده‌شڵێت به دڵنیاییه‌وه به‌شێکی گرفته‌که له سوریای ئه‌مڕۆدا ئۆپزسیۆن خۆیه‌تی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: