ئه‌نجومه‌نی زانیاری نیشتیمانی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که ده‌زگایه‌کی هه‌ڵسه‌نگاندنی سـتراتیژیـیه بۆ پـێشـهات و گۆڕانکاریـیه‌کانی جیهان له ئاینده‌دا، له دواترین ڕاپۆرتی خۆیدائاماژه‌ی به‌وه کردووه که یه‌کێک له شیانه‌کان وه‌ک به‌ره‌نجامی گۆڕانکاریه‌کان له ئاکامی ڕووداوه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب بوونی کوردسـتانێـکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ته‌واوی پێشبینیه‌کان تا ساڵی 2030 خراونه‌ته ڕوو.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌هه‌ڵدانه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه لێکۆڵه‌ره‌وه له ڕۆژئاوا و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌و ئاماژه‌یان به ئه‌گه‌ره‌کانی گۆڕانکاریه‌کان کردووه له نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌دا و به‌پێی هه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتویه‌تیه‌وه.
لێره‌دا یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه ئایا هه‌ر ته‌نها هاتنه ئارای وڵاتی نوێ گرنگه وه‌ک به‌ره‌نجامێکی ڕووداوه‌کان سه‌یری بکرێت یان چۆنیه‌تی مانه‌وه و به‌رده‌وامی پاراستنی ئه‌و وڵاتانه گرنگن؟
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهان بووه که جێی زۆرترین ململانێ و ناکۆکیه‌کان بووه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌هۆی سه‌رنجی ده‌ره‌کی له‌سه‌ری جا ئایا ڕۆژئاوایی بووبێت یان ڕۆژهه‌ڵاتی، به‌ڵکو فاکته‌رێکی تری سه‌ره‌کیش هه‌بوو که ئاڵۆزیه ناوخۆییه‌کانی ناوچه‌که خۆیه‌تی له نێوان پێکهاته‌کانیدا.
ئێستا ئه‌م ناوچه لێوان لێوه له گێرمه و کێشه له به‌رده‌م گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری مێژووی خۆیدایه که وه‌ک نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس ده‌ڵێت یه‌کێک له گۆڕانکاریه گه‌وره‌کان له نه‌خشه سیاسیه‌که‌ی ناوچه‌که‌دا دێته ئاراوه وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ ڕووداوه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب.
به‌ڵام ده‌بێت متمانه چی بێت که ڕه‌فتار و هه‌ڵوێسته‌کانی ڕژێمه‌کانی پاش به‌هاری عه‌ره‌ب ، دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ستراتیژیه‌ته ناکۆک به یه‌کانه نین له ناوچه‌که‌دا و جارێکی تریش خواستی ئه‌و که‌مایه‌تیانه‌ی وڵاته‌کان پێشێل ناکرێنه‌وه و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ ژیانێکی سه‌روه‌رانه دێنه ئاراوه له‌ده‌ست نادرێن.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌وه یه‌کێک ده‌بێت له‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر یه‌کێک له پێکهاته‌کانی ناو ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵام هێشتاش گومان له‌وه هه‌یه که ئه‌م ڕژێمه نوێیانه بتوانن پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی بپارێزن له وڵاته‌کانیاندا.
ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کولتوری دیموکراسی لاوازه بۆیه به گومانه‌وه سه‌یری ده‌کرێت.
به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌و گۆڕانکاریه چاوه‌ڕوانکراونه ته‌واوی پێکهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانه‌وه به‌هاری عه‌ره‌ب خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیه‌تی و له هه‌ر وڵاتێکی عه‌ره‌بیدا که وه‌ک ده‌ڵێن ده‌شێت فاکته‌ری هاوشێوه هه‌بن به‌ڵام شێوازی کارکردنی به‌هاره‌کان جیاوازن.
وه‌ک به‌ره‌نجامێکی ئه‌م به‌هاره که باس له بوونی کوردستان ده‌کرێت له نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، ئایا تورکیا و ئێرانیش ده‌گرێته‌وه؟
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ڕه‌زا مه‌نوچه‌هری ده‌ڵێت ناونانی ئه‌م ڕووداوانه به به‌هاری عه‌ره‌بی به مانای ئه‌وه نییه زه‌مینه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا که کوردی تیادان جیاواز بن.
به‌ڕێز مه‌نه‌چه‌هری ده‌شڵێت بۆیه هه‌ر له ئێستاوه لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له ناوچه‌که‌دا ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتیه‌کی گه‌وره ده‌بنه‌وه بۆ سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ ئاینده‌دا.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت هه‌ل و مه‌رجه‌که ڕه‌خساوه بۆ کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه کورد ببێته هێزێکی ناوچه‌یی.
بێ له‌وه‌ش وه‌ک به‌ڕێز رۆژه جه‌ختی لێده‌کاته‌وه تۆکمه کردنی ژێرخانی ئابوری کۆمه‌ڵگای کوردی له ناوچه‌که‌دا به‌شی خۆی گرنگی هه‌یه بۆ به‌رده‌وامیدان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: