ئاژانسی دهنگوباسی مێهری نیمچه فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران به‌هۆی سهرقاڵیـیهوه سه‌ردانێـکی بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شـاندووه‌ته‌وه.
بڕیاربوو ئهحمهدینهژاد بگاته تورکیا به مه‌به‌سـتی به‌شـداریکردن له سـاڵیادی جه‌لاله‌دین ئه‌لڕومی شـاعیری فارسی ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی سیازده‌دا ژیابوو و له شـاری قونیـیهی تورکیادا کۆچی دوایی کرد.
هه‌رچه‌نده ئێران ئه‌و هۆکاره‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که ڕاگه‌یاند، به‌ڵام چاودێران پـێـیان وایه مه‌سه‌له‌ی دانانی سـیسته‌می به‌رگری پاتریۆتی دژه موشه‌کی له تورکیا و پـشـتیوانی تورکیا له ئۆپۆزسیۆنی سوریا هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که بن.
پـێشـتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی ئاگاهی به تورکیا دا له باره‌ی ئه‌م سیسته‌می پاتریۆته و به کارێـکی ئازراندنی ناوبرد که به گوته‌ی خۆی ئاکامی نا چاوه‌ڕوانی لێـده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن فه‌یروزی ئابادی سوپاسـالاری له‌شـکری ئێران ئه‌ویش له‌و باره‌یه‌وه ئاگاهی به تورکیا دا و گوتی ئه‌مه به‌شـێـکه له پـیلانێـکی ڕۆژئاوا بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕێـکی جیهانی که مه‌ترسی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر ئایندهی ئه‌وروپاش.