هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا وه‌زیری پـێشـووی ڕاگه‌یاندنی لوبنان میشێل سه‌ماحه خراوه‌ته لیستی ڕه‌شی تێرۆرسـتانه‌وه به تاوانی به‌شـداریکردنی له پـیلانێـکدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای موخابه‌راتی سوریا بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له لوبنان به مه‌به‌سـتی کوشـتنی ژماره‌یه‌ک که‌سـایه‌تی سیاسی و ئاینی له وڵاته‌که‌دا.
ده‌یڤد کۆهین بریکاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌م بڕیاره هیچ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک ناتوانێت سه‌ودا له‌گه‌ڵ سهماحهدا بکات و هه‌روه‌ها هه‌مو سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ماحه له ئه‌مه‌ریکا سڕده‌کرێت.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاشـکراکردنی هه‌ر هه‌وڵێـکی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ده‌سـتێوه‌ردان له کاروباری دراوسێکانی و ناسه‌قامگیرکردنی زیاتری ناوچه‌که.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی هه‌شتی ڕابردوو میشێل سه‌ماحه له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌سـتگیرکرا پاش ئه‌وه‌ی به به‌ڵـگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه گیرا کاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته کردبوو.