ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه یاسه‌یه‌ک بۆ رێگرتن له شه‌ڕی ناوخۆ ن پێشکه‌ش به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کردووه، ئاخۆ تاچه‌ند یاسایه‌کی له‌و جۆره‌دا ده‌توانی رێگر بێت له هه‌ڵگیرساندنی شهر له نێوان هه‌ر لایه‌نێکی عێراقیدا؟
هه‌ڤاڵ کوێستانی ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕاندا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له / رادێۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌که‌ی ده‌ڵێت پتر له 111 واژۆمان له ناو په‌ڕله‌ماندا بۆ ئه‌و پێشنیاره کۆکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بابه‌تی وت‌و وێژکردن له ناو په‌رله‌ماندا و رۆژی شه‌ممه گفت و گۆیه‌کی زۆری له‌سه‌ر کرا و به زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون که ئه‌مه بابه‌تێکی زۆر گرنگه و ده‌بێت گرنیه‌کی زۆریشی پێ بدرێت. کاک هه‌ڤاڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م پرۆژه یاسایه دوو قازانجی هه‌یه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه فشارێکی مه‌عنه‌وی درووست ده‌کات له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کان ئه‌وانه‌ی په‌لاماردانی لایه‌نێکی تر ده‌ده‌ن وه بیر له ههڵگێرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌که‌نه‌وه، دوههمێش ده‌بێته ڕێگرێکی یاسایی بۆ ڕێگرتن له‌وانه‌ی که بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه ناکۆکه سیاسیه‌کان له ڕێگه‌ێ په‌نابردنه به‌ر چه‌ک چاره‌سه‌ر بکه‌ن