وه‌زیری ئابوری ئێران شه‌مسه‌دین ئه‌لحوسه‌ینی ده‌ڵێت داهاتی نه‌وتی وڵاته‌که‌ی بۆ نیوه که‌مبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵی ڕابردوودا.
ئه‌لحوسه‌ینی له لێـدوانێـکیدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوتی ئێران به ڕێژه‌ی 50% ی داهاتی نه‌وتی هاتووه‌ته خوارێ به‌هۆی ئه‌و سـزایانه‌ی خراونه‌ته سه‌ری.
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێران له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو به 1.3 ملیۆن بۆشکه مه‌زه‌نده ده‌کرێت، واته ملیۆنێـک بۆشکه که‌متر له‌وه‌ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا.
وا بۆ چه‌ند مانگێـکه کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه خراونه‌ته سه‌ری له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی، وڵاته‌که‌یان له حاڵه‌تی جه‌نگێـکی ئابوریدایه.