له‌وه‌تای ساڵی 2003 وه له عێراق گه‌لێک ڕێکه‌وتن مۆرکراون به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێنه‌کراون هه‌ر بۆیه به‌بێ ئه‌نجام ماونه‌ته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا باسێکی گه‌رم و گوڕ هه‌یه له‌سه‌ر هاتنه ئارای ڕێکه‌وتنێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که و به‌تایبه‌تیش کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستان.
دکتۆر سالار باسیره ، پسپۆڕی سیاسی له‌وبڕوایه‌دایه ژماره‌یه‌ک فاکته‌ر هه‌ن وایکردووه عێراق ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر نوقمی ناو قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی ببێت، له‌وانه بڕوا نه‌بوون به دیموکراسی و نه‌بوونی ژینگه‌یه‌ک بۆ یه‌کسانی بوون له ڕوانگه‌ی هاووڵاتیبوونه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مانه بێ له‌وه‌ی فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کانیش ڕۆڵی خۆیان هه‌یه.
زۆرێک له چاودێران ئاماژه به ڕۆڵی ئێران و تورکیا ده‌که‌ن له‌م ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی عێراقدا که نایانه‌وێت عێراقێکی سه‌قامگیر ببینن.
دکتۆر باسیره ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا به‌شوێن کارتی سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕێن و له عێراقدا ده‌یانه‌وێت به‌نزین بکه‌ن به ئاگره‌کاندا و ئه‌وه‌تا تورکیا شه‌ڕی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری پێباشه و هه‌رچی ئێرانیشه به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی جێی مه‌ترسی زیاتره بۆ ئایندهی عێراق.
له‌میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سالار باسیره ڕه‌خنه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌گرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌روسه‌ودا کردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئه‌م دواییه‌یدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتوویژه‌که‌دایه: